لە کەرکوک ٥ چەتەی داعش کوژران

سوپای عێراق بڵاویکردەوە، ٥ چەتەی داعش لە هێرشی ئاسمانیدا لە کەرکوک کوژراون.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانیاندا، لە کەرکوک ٥ چەتەی داعش کوژراون.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی سوپای عێراق ناوی چوار لە چەتە کوژراوەکانی داعش بڵاوکردەوە، کە بریتین لە: ئەمیری ناوچەى دوبز ئەبو زوبەر، بەڕێوەبەری داعش لە دوبز ڕەماح، بەرپرسی یەکەی سەربازیی داعش لە دوبز عەبدولڕەحمان و چەتەیەکی تری داعش لە دوبز بە ناوی ئەبو خەتاب.

ژ.ت