لە میکس گەل لە دژی دەستبەرداگرتن ڕژانە شەقامەکان

دانیشتووانی میسک لە دژی دەستبەسەرداگرتن ڕژانە شەقامەکان و چالاکیان دەست پێکرد.

وەزیری ناوخۆی تورکیا قەیومی لەسەر شارەوانی میکس سەپاند. پاش ئەوەی دادگا بە تۆمەتی “ ئەنجامدانی تاوان بە ناوی ڕێکخستنەوە” سزای سێ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی کردنی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی میکس ئایڤیاز حازر سەپاند، شارەوانی میکس دەستی بەسەردا گیرا.
دوای ئەوەی شارەوانی میکس دەستی بەسەردا گیرا، بە سەدان هاوڵاتی کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان پیشاندا. هاوڵاتیان بێ بچڕان دروشمی “قەیوم دەچێت و گەل دێت”یان بەرزکردەوە. چالاکیی هاوڵاتیان لە پێش شارەوانی بەردەوامە.