لە شەنگال بۆ ئازادی جەستەیی ئۆجالان چالاکی ئیشکگری دەستیپێکرد

بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە هەموو وڵاتێک دەست بە چالاکی کراوە. لە شەنگالیش بە هەمان مەبەست چالاکی ئیشکگری ئەنجامدرا.

چالاکیەکان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر رۆژ بە رۆژ بە جیهاندا فراوانتر دەبێن.

بە هەمان ئامانج تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزیدخان ئەمڕۆ لە باخچەی سەرۆکایەتی لە گەلی کەرسێ بە هەڵدانی چادر چالاکی ئیشکگریان دەستپێکرد.

بە دەیان ژنی ئێزدی، ژنانی گەنج و ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی گوندی گوهبەل و زۆراوا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. چادرەکە بە وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان و پانکارتی 'گۆشەگیری دەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین و لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەژین' خەمڵێنران. هەروەها کتێبەکانی ڕێبەر ئۆجالان بە کوردی و عەرەبی نمایشکران.

لە چالاکیەکەدا دوای ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، سەبیحا سەبری گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئاماژەی بە ئامانجی چالاکیەکە کرد و رایگەیاند، "ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی شەنگال بە بۆنەی ئەم چالاکیەوە دەمانەوێت دەنگ و داواکاریمان بگەیەنینە هەموو لایەک. ئەوانەی ئێمەیان لە فەرمان ڕزگار کرد و وایانکرد ئەمڕۆ ئیرادە و خاوەن خۆمان بین، پارتی کرێکارانی کوردستانە بە هزری ڕێبەر ئاپۆ."

هەروەها وتی، "قۆتابیانی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانیان داعشیان تێکشکاند. بۆ رزگارکردنی ئەم کۆمەڵگایە لە قڕکردن، فریای ئێمە کەوتن. گەورەترین نمونەیان بۆ شەنگال پیشاندا. ئێمە قەرزاری پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆین. چۆن بەم ڕێکخستنە تیرۆر دەگۆترێت؟ ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی هەموو کاتێک سەرپێ دەبین، لەبەرئەوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کۆمەڵگەی ژێردەستەیە. پێویستە پەکەکش لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت."

دواتر بەرڵگەفیلمێک لەبارەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نمایشکرا.

چالاکی ئیشگری بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لەلایەن دانیشتوانی ٢ گوند بەڕێوەدەبرێت.

ف.ق