لە شرنەخ ١٦ کەس دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و سلۆپی هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ١٦ کەسیان دەستگیرکرد.

تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ناوەندی شرنەخ و ناوچەی سلۆپی هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان.

لەو هەڵکوتانەدا ئیدریس دەنیز، ئیبراهیم کارتاڵ، فەخرەدین ئادیگیوزەل، موسا ئیکە، ئیسلام ئیکە، عەبدوڵا ئەرەن، سەلیم ئاناک، رەشید ساڵگوجاک، سدیق کلنچ، فەیزی یڵماز، نەزیر یڵماز، عیسا یڵماز، مەحمود ئاتامان، تەمەر ئولوگ، ئەمین ئیببرەن و ئەنەس کولتەر دەستگیرکران.

١٦ کەس، کە هۆکاری دەستگیرکردنەکانیان نازانرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شرنەخ و سلۆپی.

دەوترێت، ئەگەری ئەوە هەیە، کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاتر بێت.

ژ.ت