لە سلێمانیش دوو چەتەی داعش دەستگیرکران

هاو کات لەگەڵ سەرکەوتنی ئۆپراسێۆنی (چەکوشی گەلان) لە حەسەکە بەرێوبەرایتی گشتی ئاسایشی سلێمانیش دەستگیرکردنی دوو چەتەی داعشی ڕاگەیاند.

چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر  لە ڕۆژی پێنجشەممە هەفتەی ڕابردوو توانیان بە شێک لە زیندانی غوێرانی حەسەکە بشکێن، لە دوای ئەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)دەستی بە ئۆپراسێۆنێکی سەربازیکرد بە ناوی(چەکوشی گەلان) لە ماوەی شەش ڕۆژدا توانیان تەواوی زیندانەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە و زیندانە هەڵتوەکان دەستگیر بکەن،  ئەمرۆ  قەسەدە لە ساڵیادی سەرکەوتنی کوبانی سەرکەوتنی ئۆپراسێۆنەکانی چەکوشی گەلانیشی  ڕاگەیاند.

 

هاو وەخەت لەگەڵ سەرکەوتنی ئۆپراسێۆنەکانی  قەسەدە کە هەزاران چەتەی داعشیان دەستگیرکردەوە کە بە هاوکاری تورکیا هەوڵی هەڵتنیان دەدا،  لە سڵیمانیش بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایش ڕایگەیاند کە لە ٢٣ ئەم مانگە لە ئۆپراسێۆنێکی تایبەتدا توانیویانە دوو تیرۆرستی داعش دەستگیر بکەن.

جێگای سەرنجە لەماوەی ڕابردوو جموو جۆڵی هێزەکانی داعش لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان هاوکات سوریا و عێراق بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا زیادیکردوە ناوە ناوە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنیەکان، هەر لەم هەفتەیە چەتەکانی داعش لە شارۆچەکەی عوزێم  هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق ١١ سەربازی عێراقی لە ئەنجامی هێرشەکە گیانیان لە دەستدا.