لەدژی ئەمینە شەنیاشار دەست بە ١٤مین لێپرسینەوەکرا
لەبارەی ئەمینە شەنیاشار کە دەستی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە، دەست بە ١٤مین لێپرسینەوەکرا.
لەبارەی ئەمینە شەنیاشار کە دەستی بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە، دەست بە ١٤مین لێپرسینەوەکرا.
ئەمینە شەنیاشار کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هاوسەر و دوو کوڕی لە لایەن کەسوکاری پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، وێڕای کوڕەکەی خۆی فەرید شەنیەشار کە هەر لەو هێرشەدا بریندارببوو، درێژە بە چالاکیەکەیان لەبەردەم دادگای رحا دەدەن. چالاکی ئێشکگری کە لە ٩ی ئادارەوە دەستیپێکردوە لە رۆژی ٣٥٤هەمیندا بەردەوامە. ئەو لە پرسوسەوە بەرەو رحا بەڕێکەوتن و لەبەردەم دادگای روحا بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن.
زانیار کە بۆ ١٤هەمین جار بە بیانوی 'سوکایەتی بە ئیبراهیم خەلیل یڵدز' کردووە، جارێکی دیکە لێپرسینەوە لەدژی ئەمینە شەنیاشار دەستیپێکردووە.
فەرید شەنیاشار لەبارەی ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەکەی قسەی کرد و وتی، " چالاکیەکەیان لەژێر 'زوڵم'دا بەردەوامە و باسی کۆمەڵکوژی دژی خانەوادەکەی کرد. شەنیاشار رایگەیاند کە تاوەکو دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، ئەوان دەست لە چالاکیەکەیان هەڵناگرن.
شەنیاشار باسی ئەوەشی کرد بە بیانوی ئەوەی سوکایەتی بە ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە کردووە، ١٤مین لێپرسینەوە لەدژی دایکی دەستیپێکردووە و وتی، " دوێنێ دیسانەوە بانگهێشتی پۆلیس کراوەتەوە. ئەمە ١٤مین لێپرسینەوەیە. دایکام لێرە وەک 'رێکخراوێکی تاوان' دەبینرێت. داواکاری دایکم بە تەنها ئەوەیە کە دادپەروەری جێبەجێ بکرێت و براکەم ئازاد بکرێت. وەک دیکە هیچی ناوێت. داوای دادپەروەری دەکات. هەموو هەفتەیەک لێپرسینەوەی لەدژی دەستپێدەکەن."
ف.ق