له‌ هه‌فتانین ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه‌

له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا پیرۆزبایی نه‌ورۆز ده‌ستیپێكرد. له‌ زۆر شوێن گه‌ریلا ئاگری نه‌ورۆزیان كردوه‌ته‌وه‌.

له‌ گۆڕه‌پانێكی هه‌فتانین، گه‌ریلا داریان كۆكرده‌وه‌ و ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌.

یه‌كێك له‌ گه‌ریلاكان وتی، ده‌یانه‌وێت "رۆحی به‌رخودان" كه‌ "كاوه‌ی هاوچه‌رخ" مه‌زڵوم دۆغان و دواتر به‌رده‌وام بوو، به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و گه‌ریلایه‌ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌وان له‌ ساڵی ٢٠٢١یان به‌ به‌رخودان و سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا ئه‌وان پراكتیك و پێشه‌نگایه‌تیه‌كی زۆر به‌هێزتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.

گروپی گه‌ریلا له‌ هه‌فتانین به‌ ده‌وری ئاگره‌وه‌ گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان گرت و به‌ گۆرانی شۆڕشگێڕییه‌وه‌ نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.

هـ . ب