یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل ئامه‌د مه‌لازگرد له‌سه‌ر ئامێری بێته‌ل په‌یوه‌ندی به‌و هێزانه‌ی گه‌ریلاوه كرد كه له ١٧ی نیسانه‌وه له ئاڤاشین و زاپ له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك خۆڕاگری ده‌كه‌ن. مه‌لازگرد له باره‌ی به‌رخودانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستا زانیاری سه‌رنجڕاكێشی دا.
مه‌لازگرد به بیریهێنایه‌وه كه ١٤ی نیسان تا ١٧ی نیسان به ٥٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و به ده‌یان فڕۆكه‌ی چه‌كداری بێ فڕۆكه‌وان له ئاسمانه‌وه ناوچه‌كه بۆردومان كران و له باره‌ی دوایین دۆخی شه‌ڕ ئه‌م زانیارییانه‌ی راگه‌یاند:
له وه‌رخه‌لێ شه‌ڕ به‌رده‌وامه
"ئێستا ئێوه‌ش ده‌زانن كه دوژمن ده‌یه‌وێت به گشتیی هه‌رێمی باشوری كوردستان و به تایبه‌تی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا داگیر بكات. ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه ئێستا ده‌ستیپێكردووه، ١٤ی نیسان تا ١٧ی نیسان به هێرشێكی ئاسمانی قورس به ٥٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و به ده‌یان درۆنی چه‌كدار هێرشێكی زۆر گه‌وره ده‌ستیپێكرد.
له هه‌رێمی وه‌رخه‌لێوه بگره، له شه‌هید شاهین و جیلۆی بچوك، ئه‌شكه‌وتی برینداران و هه‌رێمی چیاڕه‌شه‌وه بگره، كوڕه‌ژارۆ، تا چه‌مچۆ و سیدا، كاتێك هێرشی ئاسمانی دژوار ده‌ستیپێكرد، رۆژی ١٧ی نیسان به هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی به پاڵپشتی فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ری كۆبرا و ئاتاكان ویستیان له‌و شوێنانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن له هه‌موو ناوچه ستراتیژیكه‌كان سه‌رباز دابه‌زێنن. به‌ڵام هه‌ڤاڵان به فیداكاری گه‌وره و به گیانی په‌كه‌كه‌ییه‌ك به ته‌واوی وه‌ڵامی دژواریان دایه‌وه. وه‌رخه‌لێ به‌رخودانی گه‌وره‌ی كرد، ئێستا شه‌ڕ له‌وێ سه‌خته. له ناوچه‌ی شه‌هید شه‌هاین به شه‌و و رۆژ هه‌م له دژی سه‌ربازه‌كان و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن سه‌رباز دابه‌زێنن چی له ده‌ست هه‌ڤاڵان هات ئه‌نجامدرا. دیسانیش له هه‌مان كاتدا هه‌رێمی چه‌مچۆ هه‌م له پاراستنی وه‌رخه‌لێ و هه‌م له پاراستنی شه‌هید شاهین خاوه‌نی رۆڵێكی گه‌وره‌بوو، وه‌ڵامی گه‌وره‌یان دایه‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دوژمن نه‌توانێت له‌و شوێنانه‌ی كه ده‌یوست سه‌رباز دابه‌زێنێت. هه‌روه‌ها له هه‌مان ئاستدا ئه‌شكه‌وتی برینداران و كاركه‌ریش هه‌ڤاڵان به گیانبازییه‌كی زۆر گه‌وره‌وه له به‌رامبه‌ر ته‌كنیكی هه‌ره قورس به شه‌و و رۆژ تێكۆشانیان كرد و نه‌یانهێشت دوژمن له‌سه‌ر لوتكه‌كانی ئه‌شكه‌وتی برینداران و كار سه‌رباز دابه‌زێنێت و تائێستاش هه‌ڤالان به چالاكی كاریگه‌ر گورزی زۆر دژواریان له دوژمن وه‌شاندووه.
گه‌ریلا تاكتیكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و نوێ به‌كارده‌هێنێت
دیسان له هه‌مان كاتدا له كوڕه‌ژارۆدا به چالاكی زۆر كاریگه‌ر، به تایبه‌تی به چالاكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و به تاكتیكی نوێ له‌و شوێنه‌ی كه پێویست بكات به چالاكی سابۆتاژ، له‌و شوێنه‌ی پێویست بكات به تاكتیكی دزه‌كردن (چوونه ناو دوژمن)، ئه‌و شوێنه‌ی پێویست بێت به گورز لێدان و شوێنێكیش پێویست به چوونه سه‌ر دوژمن، به‌و چالاكییه كاریگه‌رانه‌ش به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوڕه‌ژارۆ لای شه‌هید شه‌مدین و هێڵی شه‌هید هارون چالاكی كاریگه‌ر ئه‌نجامدران. له هه‌مان كاتدا دیسان له لوتكه‌ی كوڕه‌ژارۆ هه‌ڤالان له ژێر بۆردومانێكی زۆر مه‌زندا تائێستا به‌رخودانی مه‌زن ده‌كه‌ن.
٧ ته‌رمی دوژمن كه‌وتوونه‌ته ده‌ست گه‌ریلا
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵان له هه‌رێمی چیاڕه‌ش و جه‌هه‌نه‌م، وێڕای ئه‌وه‌ی كه دوژمن به هه‌موو تواناوه ویستی له هه‌رێمی جه‌هه‌نه‌م سه‌رباز دابه‌زێنێت، به‌ڵام هه‌ڤاڵان نه‌یاهێشت و تائێستاش تێكۆشان ده‌كه‌ن. له هه‌رێمی چیاڕه‌ش به گروپی بچوك و به چالاكی كاریگه‌ر شه‌و و رۆژ له به‌رامبه‌ر دوژمن چالاكی ده‌كه‌ن. چالاكیه‌كانیشیان سه‌ركه‌وتووانه‌ن. به تایبه‌تی به‌و چالاكیه‌ی له‌سه‌ر شاخی روبار گورزی به‌هێزیان له دوژمن‌دا و چوونه سه‌ر لانیكه‌م ٧ ته‌رمی دوژمن. هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكیانه‌ی كه ئێمه باسمان كردن، له‌ناویاندا به تایبه‌تی هێزه‌كانمان یه‌كه‌ی چه‌كی قورس به‌كارده‌هێنن، زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون. له لای ئه‌شكه‌وتی برینداران، هه‌م له سه‌ر كه‌ڤره‌كۆن چالاكی ئه‌نجامدران سه‌ركه‌وتووانه بوون.
ئێمه هه‌ڤاڵانی سه‌ر چه‌كی قورس پیرۆز ده‌كه‌ین
دیسان له‌سه‌ر لوتكه‌ی كوڕه‌ژارۆ چالاكییه‌كانیان كاریگه‌ر بوون، ئێمه هه‌ڤالان له یه‌كه‌كانی چه‌كی قورس‌دا به‌شدارن و ئه‌و چالاكیانه‌یان ئه‌نجامدا، سڵاویان لێده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. واته كاتێكی ئێمه به گشتی له هه‌رێمه ده‌ڕوانین، به‌راستیش وردبوونه‌وه و فیداكاری هه‌ڤاڵان، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له قۆناغی زستاندا دابوویان ئه‌مڕۆ به كرده‌وه و به شایسته‌یی پێكیده‌هێنن. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه له‌و به‌رخودانه‌دا به‌شداربوون، فیداكاری ده‌كه‌ن و ره‌نج ده‌ده‌ن، ئێمه سڵاو له هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تریان بۆ ده‌خوازین و ناوچاوانی هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه گورزیان له دوژمن وه‌شاندووه ماچ ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".
هـ . ب