مرۆڤی دڵسۆزی: شۆرش تەتوان

ڕۆڵە قاڕەمانەکانی گەلی کورد وەک لافاوێکی ترس بەسەر دوژمندا دەچن. یەکێک لەوانیش گەریلا شۆرش تەتوان بوو. شۆرش کە خەباتکاری تەڤگەری ئازادی بوو، بە قاڕەمانی بەرخۆدانی کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

مرۆڤ دڵی هەبێت، شاخەکانیش دڵیان هەیە. ئەو مرۆڤانەی کە لەو شاخانەدا بەرخۆدان دەکەن ، دەبنە دڵی شاخەکان. لەگەڵ سەختیەکانیش، بەڵام ئەوانەی شەڕیان کردووە بۆ شاخەکان، لەلایەن شاخەکانەوە لەبیرناکرێن. ئایا دایکێک دەتوانێت منداڵەکەی لەبیربکات. دەتوانێت بەجێیان بهێڵێت؟ رۆڵە قاڕەمانەکانیش شاخەکانیان لەبیرنەکرد و شاخەکانیش بە هەمان شێوە، لە دڵی شاخەکاندا تا دوایین ساتی ژیانیان تا دوایین دڵۆپی خوێنیان شەڕیان کرد. دواتر یەک بە یەک بوون بە نەمامێک و لە دڵی شاخەکان و گەلدا گەورەبوون.

بە هەزاران جەستەی گەنج، بە هەزاران هیوا لەم خاکەدا گەورە بوون. ڕۆڵە قاڕەمانەکانی ئەم گەلە وەک لافاوێکی ترس بەسەر دوژمندا دەچن. سەریاندا، بەڵام نهێنیەکەیان پاراست. یەکێک لەو قاڕەمانانەش شۆرش تەتوان (ئادەم چەلەبی) بوو. شۆرش وەک ئەندامێکی ئەم تەڤگەرەی ئازادیە، بە قاڕەمانێتی ژیا. لە هێرشێکی نامەردانەی دوژمندا لەگەڵ دوو هاوڕێی، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوو.

زۆر قاڕەمان ناویان لە مێژووی کوردستاندا تۆمار کردووە. ئێمەش بەدوای چیرۆکی ئەو قاڕەمانانەدا گەڕاین. لە دانیشتنێکی کۆمەڵێک گەریلادا، هەڤاڵێکی تێکۆشان کە شەهید شۆرشی دەناسی، باسی ئەوی کرد.

سەرەتا وتی،" ئێمە لە رێبەر و شەهیدەکانمان فێر بووین کە نابێت بترسین. بۆیەش دوژمن هەرچەند زیاد و گەورە بێت، ناتوانێت بمانترسێنێت. بەڵام ئێمە دەبینە ترس و دەکەوینە ناو دڵی دوژمندا" و باسی تێکؤشانی هەڤاڵ شۆرشی کرد.

"هەڤاڵ شۆرش گەنج بوو بەڵام لە ئەرکی پێشەنگایەتی تێگەیشتبوو. جۆش و خڕۆشی بۆ ژیان، وای لێکرد کە روو لە دڵی کوردستان کە چیاکانن بکات. توندی و نەرمی جۆگرافیای گارزان لە کەسایەتی ئەودا دیاربوو. هەڤاڵێکی بەو شێوەیە بوو کە دڵسۆزی رێبەر ئاپۆ و شەهیدەکان بوو و لەم پێناوەدا تێدەکۆشا."

هاوڕێکەی بەم شێوەیە باسی لە یادەوەریەکی خۆی و شەهید شۆرش کرد: "گروپێکی بچووک بووین لە گارزانەوە دەچووینە هەرێمێکی دیکە. هەڤاڵ شۆرش رێگەنیشاندەری ئێمە بوو و لە پێشەوە دەڕووی. کاتێک بە شەو رێگاکانمان دەبڕی، زۆر هەستیار بوو، بچووکترین جووڵەشی چاودێری دەکرد و بەم شێوەیە دەرووییشتین. هەڤاڵێک کە تازە بەشداری کردبوو، سەختی دەبینی و فێری رێگاکە نەبوو. کاتێک ئەو هەڤاڵە پیشانیدا کە ماندوو بووە، هەڤاڵ شۆرش پێی گۆت: هەڤاڵ کەمێکی دیکە دانبەخوتدا بگرە، کەمێکی دیکە دەگەینە جێگەی خۆمان'. جانتای ئەو هەڤاڵەی لە کۆڵنا.

ئەویش خۆی نوێ بوو، چەند سالێک بوو بەشداری کردبوو. بەڵام تێگەیشتبوو کە  نابێت هاوڕێکەی ئازاد بدات و پێویستە متمانەی بۆ دروست بکات. ئەمە نیشانەیەکی بەهێزی گەریلا بوو، لەبەرئەوەی کە پەکەکییبوون بە واتای تێگەیشتن لە مرۆڤ دێت. ئەوەی مرۆڤ نەناسێت ناتوانێت لە هۆکاری هەبوونی خۆی تێبگات. بەم شێوەیە بە مۆڕالەوە گەیشتینە جێگەی خۆمان."

شۆرش بەم شێوەیە لەناو ریزەکانی گەریلادا گەورە بوو و پێشکەوت. لە هەموو ساتێکدا هێرشی کردە سەر دوژمن. لە هەموو چالاکیەکدا دەیویست بەشداری لە گروپی هێرشدا بکات. بوێر و فیداکار بوو. تۆی ئیرادەی بەهێز لە دڵی ئەودا گەورە ببوو. دوایین جار لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠دا لەگەڵ دوو هاوڕێ لە شەڕی دژی سەربازە داگیرکەرەکانی تورک تا دوایین گولە شەڕی کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. شۆرش وەک ناوی خۆی ئاڵات شۆرشی هەم لە ژیاندا و هەم لە شەهیدبوونی خۆیدا رادەستی هاوڕێکانی کرد.

ف.ق