ئەمروڵلا ئاجار رۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا

ئەمروڵلا ئاجار رۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مەلەتی کە بە بیانوی 'ئەندامێتی ڕیکخستن' دەستیپێکرد، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەمروڵلا ئاجار رۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا. دوای پشکنیکی ماڵەکە، ئاجاریان دەستگیر کرد.

پۆلیسی دەستی بە سەر کۆمپیوتەر و وێنەکانی ئاجارادا گرت. چاوەڕێ دەکرێت پۆلیسی تورک ئەمروڵلا ئاجار رۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە روحاوە بۆ مەلەتی بگوازنەوە.

ف.ق