فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. راگهیهنراوهكه به‌م جۆره‌یه:
" ئێمه ده‌ست به ساڵی ٥٠ هه‌مینی رێپێوانی ئازادی گرۆپی ئاپۆیی ده‌كه‌ین، كه به ده‌ستنیشان كردنی رێبه‌ر ئاپۆ كه ده‌یگوت، 'كوردستان داگیركراوه' و ده‌بێت به دڵنیاییه‌وه له‌و دۆخه رزگار بكرێت، ده‌ستیپێكرد. وه‌ك پارته‌كه‌مان له راگه‌یه‌نراوی ٥٠ هه‌مین ساڵه‌یدا باسی لێوه‌كردووه، رێبه‌ری ئێمه له رۆژێكی نه‌ورۆزی واتاداردا كه رابورن له‌به‌ر سته‌م، كۆیلایه‌تی و داگیركارییه، رێپێوانی ئازادی ده‌ستپێكرد و به رێبازی ئاپۆیی هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا به شێوه‌یه‌كی بێپسانهوه تێكۆشا، له بێ ده‌رفه‌تیدا ده‌رفه‌تی ئافراند، له بێهیواییدا هیوا، له هیواشه‌وه ئازادی ئافراند. تێكۆشانی خۆی بێ وه‌ستان ٢٤ ساڵه له سیستمی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمراڵی بێ پسانه‌وه، به به‌رخودانی بێ وێنه و هه‌ڵوێستی مرۆڤی ئازاد و مه‌زن به‌رده‌وامه ده‌كات. له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی نه‌ورۆزی گه‌وره مه‌زڵوم دۆغان، مه‌عسوم كۆركاز، زه‌كیه ئاڵكان و راهشان ده‌میره‌ل و هه‌موو شه‌هیدانی ئازیز به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه، كه ئه‌و قاره‌مانانه به رێپێوانی ئازادی رێبه‌رمان، گه‌ل و بزوتنهوهكهمانیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌م ئاسته. به‌و هه‌سته‌وه ئێمه جه‌ژنی نه‌ورۆز سه‌ره‌تا له رێبه‌ر ئاپۆ، بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی شه‌هیدانمان، هاوڕێیانمان كه له هه‌ر گۆڕه‌پانێكدا ره‌نج ده‌كێشن، گه‌له له‌خۆبوردوو و وڵاتپارێزهكهمان، دۆستانی گه‌له‌كه‌مان و له هه‌موو گه‌لان كه بڕوایان به نه‌ریتی نه‌ورۆز هه‌یه، پیرۆز ده‌كه‌ین.
ئێمه، بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به وره‌ی مه‌زنی به‌رخودانی ئیمراڵی رێبه‌ر ئاپۆ، به‌و رێنوێنیه‌ی له شه‌هیدانمان وه‌رگرتووه، به رۆحی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی كوردستان كه بووه‌ته نه‌ورۆز، به‌و به‌هایانه‌ی كه له قۆناغی تێكۆشانی نیوسه‌ده‌دا ئافرێنراون، به رقی خۆمان به‌رامبه‌ر به دوژمن، له هه‌موو كات زیاتر به ئاستی جه‌نگاوه‌ری كه گیانبازی، به بڕیار و رووی له سه‌ركه‌وتنه، ده‌ست به ساڵی ٥٠ هه‌مینی نه‌ورۆز ده‌كه‌ین. وه‌ك گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به سازكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار، به ئاماده‌كارییه‌كانی خۆمان و داڕشتنی پلان و تاكتیكه‌كانمان بۆ ساڵی نوێ، به پێداگری و بڕیارداری مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رمان ئێمه پێشوازی له نه‌ورۆزی رێبه‌رایه‌تی ٥٠ هه‌مینی خۆمان ده‌كه‌ین. تێكۆشانی گه‌ریلامان كه گه‌یشتووه‌ته ٤٠ ساڵ، به تایبه‌تیش ئاستی شه‌ڕ كه له ساڵی ٢٠٢١ه‌وه ئافرێنراوه، تاكتیك و رۆحی گیانیبازی ئاپۆیی مه‌زن سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه له ٥٠ هه‌مین ساڵه‌ی نه‌ورۆزدا ئێمه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره سه‌رده‌كه‌وین. له مێشكی پارته‌كه‌مان هاوڕێ مه‌زڵوم دۆغان تا شمشێری گه‌له‌كه‌مان هاوڕێ مه‌عسوم كۆركماز، له زه‌كیه تا راهشان، له بێریتان تا زیلان، له زه‌لال تا ده‌لال، له ره‌شید سه‌ردار، له شۆڕش به‌یتوشه‌باب تا هه‌ورام، نوژین، دلژین، زه‌رده‌شت، هێژار، رێبه‌ر، سه‌رحه‌د، روكه‌ن، جومالی، چاڤرێ، بۆتان، سه‌رهه‌ڵدان و زنارینهكان ئێمه به ره‌نج و تێكۆشانی هه‌زاران هاوڕێی شه‌هیدمان گه‌یشتینه ئه‌م ئاسته. به رێپێوان له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان ئێمه ئاڵای تێكۆشانی شه‌هیدانمان له ساڵی ٥٠ هه‌مینی نه‌ورۆز هێنده‌ی تر به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌ك گه‌ریلاكانی پاراستنی گه‌لی كوردستان كه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی سوپای شه‌هیدانی نه‌مرمان و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی سوێنیان خواردووه كه به شێوه‌یه‌كی گیانبازی شه‌ڕ بكه‌ن و به دڵنیاییه‌وه گه‌ریلایه‌تی سه‌ركه‌وتن بخوڵقێنن، تا رێپێوانی رێبه‌رایه‌تی ئازاد، كوردستانی ئازاد خۆمان به سه‌ركه‌وتن ده‌نه‌خشێنین، ئێمه به بڕیارین كه به شێوه‌یه‌كی بێ‌وچان تێ‌بكۆشین. ئێمه گه‌له‌كه‌مان، دۆتانی گه‌له‌كه‌مان كه به نه‌ریتی سه‌رهه‌ڵدان ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆزه‌وه له چیاكانی كوردستانه‌وه سڵاویان لێده‌كه‌ین و جارێكی تر جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ین، له‌و هێزانه‌ی كه بۆ ئازادی تێده‌كۆشن له ساڵی ٥٠ هه‌مینی بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".
هـ . ب