نه‌ورۆز له‌ هه‌زرۆ پیرۆز كرا: چاره‌سه‌ری له‌ رێگه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ره‌مزیه‌ تۆسون له‌ هه‌زرۆ له‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا قسه‌ی كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه‌ چاره‌سه‌ری له‌ رێگه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.

له‌ناوچه‌ی هه‌زرۆی ئامه‌د به‌ دروشمی 'كات كاتی سه‌ركه‌وتنه‌' نه‌ورۆز پیرۆزكرا.

جه‌ماوه‌ری گه‌ل سه‌رله‌به‌یانی روویان كرده‌ گۆڕه‌پاتی نه‌ورۆز له‌ به‌رده‌م بینای پارته‌كه‌ و سه‌رباری سه‌رما و سۆڵه‌ گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزیان پڕكرده‌وه‌.

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د ره‌مزیه‌ تۆسون، هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه‌ زه‌یاد جه‌یلان، گولیستان ئاتاسۆی و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌كه‌ش له‌ نێویاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان له‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا كرد.

جه‌ماوه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ ده‌وری ئاگره‌وه‌ هه‌ڵپه‌ڕكێیان كرد.

له‌سه‌ره‌تادا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی شاره‌كه‌ قسه‌ی كرد و نه‌ورۆزی له‌ به‌رخودێرانی یندانه‌كان پیرۆز كرد.

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ره‌مزیه‌ تۆسونیش باسی له‌وه‌كرد، كه‌ له‌ چوار لای وڵاته‌كه‌ سته‌م و زه‌بروزه‌نگی ئاكه‌په‌ بوونی هه‌یه‌. تۆسون رایگه‌یاند، "ده‌سه‌ڵات له‌ كوردان و له‌ ژنان ده‌ترسێت. دوێنێ ٢٤ هه‌ڤاڵی ژنی ئێمه‌یان ده‌ستگیركرد. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هاواری ئازادی ژنانی كورد ده‌ترسن. هه‌ڤاڵانی ژنمان له‌ ده‌ره‌وه‌ بێت زیندانیش بێت خۆڕاگری ده‌كه‌ن".

ره‌مزیه‌ تۆسون باسی له‌وه‌كرد، كه‌ گه‌لی كورد هه‌رگیز له‌ رێگه‌ تێكۆشان پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ و تیشكی خسته‌سه‌ر گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانز تۆسون وتی، "به‌ڕێز ئۆجالان ٢٤ ساڵه‌ له‌ ئیمراڵی گۆشه‌گیركراوه‌. ئۆجالان وتی، 'هه‌فته‌یه‌كم پێبده‌ن من ئاشتی بۆ ئه‌م وڵاته‌ ده‌هێنم'. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌كانی ده‌سه‌ڵات یه‌كی نه‌گرته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ترسن، هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا. ئه‌گه‌ر ده‌رگاكانی ئیمراڵی بكرێنه‌وه‌، ئاشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".

دوای قسه‌ و وتاره‌كان هونه‌رمه‌ند گولای هاته‌ سه‌ر شانۆ و له‌به‌ر گۆرانیه‌كانی ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ كرا. پیرۆزباییه‌كه‌ به‌ گێڕانی هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌لهه‌له‌كێشان كۆتایی پێهات.

هـ . ب