نەپەگە پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد

نەپەگە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا کرد و وتی، " بڕوامان وایە هەنگاوی شۆڕشگێری ئێوە بە چالاکی زۆر سەرکەوتووانە و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری بێوەستان بەردەوام دەبێت. سڵاومان پێشکەش بە هەموو هاوڕێکانمان دەکەین کە بە رۆحێکی فیدایی شەڕ دەکەن."

پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیەیە؛

"کاتێک سەیری زانیاریەکان دەکەین کە هێزەکانمان ئەم هەفتەیە رایانگەیاندووە و چالاکیان ئەنجامداوە. تێدەگەین کە لە رووی جێبەجێکردنی رێگە و رێبازی گەریلایەتی سەردەمی نوێیدا، ئاستێکی گرنگ تۆمارکراوە. بە رۆحی هێرشی بەرز، بە لێدانێکی عاقلانە و بوێر و بڵاند؛

- ٣١ی ئایار لە هەرێمی بەستای بۆتان بە وەستایی و هەستیاریەکی گەورە هۆشداری بە جاشەکان دراوە و رێگریان لێکراوە و دواتر بە تەنها لەدژی دوژمن چالاکی ئەنجامدراوە و سزادراون.

٤ی حوزەیران لە ناوچەی شاخێی وان بە شێوازی سویقاست لەدژی پرسگەی بارەگای تەنگێ چالاکی ئەنجامدراوە و ٢ داگیرکەر سزادراون.

٨-٩ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین و کارکەر بە چالاکی سویقاستی سەرکەوتووانە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادراون.

٩ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا لە گردی ئۆرتێ، ٤ داگیرکەر لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە سزادراون و ٥ داگیرکەر بریندار بوون.

١٠ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە شێوازی سویقاست و بە تاکتیک هێرش ٤ داگیرکەر سزادراون.

١٠ – ١١ی حوزەیران کە داگیرکەران ویستیان دوای بۆردومانێکی زۆر لە گۆڕەپانی دۆڵی شیڤێ پێشڕەوی بکەن، هێزە شاراوەکەمان رێگریان لە پێشکەوتنی دوژمن گرت و ٦ داگیرکەر سزادران و درۆنێکیان خستە خوارەوە.

١١ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر بە دوو تاکتیکی سابۆتاژی سەرکەوتوو ٥ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەر بریندار بوون.

١٢ – ١٣ – ١٥ - ١٦ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر بە سویقاست لەداگیرکەراندرا و ژمارەیەکیان سزادران.

١٣ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم چالاکی هەڵکوتانە سەر داگیرکەران و سویقاست ئەنجامدرا و ١٠ داگیرکەر سزادران و سیستمێکی راداریش تێکشکێنرا.

١٤ی حوزەیران لە هەرێمی ئاڤاشین لە گۆڕەپانی مەرڤانۆس بە چالاکی گەریلایی ڕێکخستنکراو ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ تەرمال و سیستمێکی کامێرای مۆبیس تێکشکێنران.

١٥ – ١٦ی حوزەیران لە بەرانبەر دوژمن کە ویستی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی پێشڕەوی بکات، بۆسەیەکی گەورە دانرا و بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگێری، بە تاکتیک و وەستایی بێئەوەی هیچ زیانێک هەبێت، ٥٧ داگیرکەر و کۆنترا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە سزادران. ئەم چالاکیە زۆر بە سەرکوتوویی ئەنجامدرا.

لەسەر بناغەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید شەرڤان – شەهید دلژین، عەگیدانی بۆتان، بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابور شەهید ساڤاش مەرەش، هەڤاڵانمان لە هەموو جێگەیەک شێوازێکی زۆر بەرز هەموو رۆژێک، بە خولقێنەری تاکتیکی، بە رێبازی لیدان بە شێوەی باز چالاکی ئەنجام دەدەن. بە تایبەتی لەدژی دوژمن کە دەیەوێت زاپ، ئاڤاشین و مەتینا داگیر بکات، هەموو رۆژێک گورز دەوەشێنن، باجی تاوانباری دەدرێت و دوژمن سزادەدەن. دۆست و دوژمنان هەموو کەسێک بینی کە داگیرکەردنی کوردستان کارێکی ئاسان نییە.

دڵی گەلەکەمان و دۆستەکانمان بۆ بەرخۆدانی گەریلا لێدەدات، بە چالاکی سەرکەوتوانەی هاوڕێکانمان کە لەسەر هێڵی قاڕەمانێتی شەڕ دەکەن، بە مۆڕاڵ و هیوایەکی پڕەوە تێدەکۆشن. لەسەر ئەم بناغەیە حساب لە دەوڵەتی تورک دەپرسن کە منداڵان بێتاوانی گەلی کورد لە بامەڕنێ و شەنگال شەهید دەکەن، تۆڵەی گەلەکەمان دەکەنەوە. ئەوەش جارێکی دیکە دەریخست کە گەریلا پارێزەری راستەقینەی کوردستان و بەهاکانی گەلی کوردە.

تیمە گەڕۆکەمان کە ئەو چالاکیانە ئەنجام دەدەن، هەڤاڵانمان کە بە ئیرادەیەکی گەورەوە لە تونێلەکان شەڕ دەکەن، هەموو فەرماندە و شەڕڤانان کە لەو چالاکیانەدا رەنجیان کێشاوە، بە رۆحی هێرشی بەرز، رێبازی لیدانی ئەنجامگیر و تاکتیکی گەریلای خوڵقێنەر شەڕ دەکەن، پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین.

بڕوامان وایە کە هەنگاوی شۆڕشگێری بە چالاکی زۆر سەرکەوتووانە و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری بێوەستان بەردەوام دەبێت. بە ڕێز و خۆشەویستیەکی گەورەوە سڵاو لە هەموو هاوڕێکانمان دەکەین کە بە رۆحێکی فیدایی شەڕ دەکەن."

ف.ق