نەورۆزی ئامەد میوانداری ڕۆژێکی تری مێژوویی کرد دوای ئەوەی لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٥دا بەیاننامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد خوێندرایەوە. ملیۆنان کەس کە یەک بە یەک لە بەربەستەکان پەڕینەوە و بە دروشمی "کاتی سەرکەوتنە" بەرەو مەیدانی نەورۆز لە ئامەدڕێپێوانیان کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.
سەروەت کۆجاکایا دەستی بە گۆرانی وتن کرد و گەل جۆش و خڕۆشی خۆی دەربڕی. کۆجاکایا لە یادی کەمال کورکوت لە لە نەورۆزی ٢٠١٧ی ئامەد لەلایەن پۆلیسەوە بە فیشەک شەهیدکرا، یەکەم گۆرانی گوت و جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە گۆڕەپانەکە وترایەوە کە زیاتر لە ملیۆنێک کەس تێیدا ئامادەبوون.
بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، یادی کەمال کورکوتی کردەوە کە لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧دا لە ئامەد شەهیدکرا و وتی، " ئەوانەی کەمال کورکوتیان شەهید کرد، لە دادگا بێتاوان لەقەڵەمدران. ئێمە تاوانباران دەناسینەوە، ئەمە سیستمی فاشیست و نەژادپەرستە. پێویستە حساب بدەنە گەلی کورد. لە کەسایەتی کەمال کورکوتدا یادی هەموو شەهیدانی نەورۆز دەکەینەوە."
ئوزتورک باسی ' پلانی چۆکدادانی' کرد لە کۆبونەوەی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکدا و وتی، " ئەوانەی دەیانەوێت گەلی کورد تەواو بکەن، پێویستە باش سەیری گۆڕەپانەکانی نەورۆز بکەن. کێ چۆکی دادا پێویستە ببینرێت. گەلەکەمان چۆکی دانەداوە. گۆڕەپانی نەورۆز دەبێتە رزگاری ئەوان. دایکان و گەنجانمان ڕژانە نێو گۆڕەپانی نەورۆز. نەورۆز بۆ ئێمە جەژنی ژیانەوەیە. ئێوە تەئکید لەسەر هەڵەکانتان دەکەنەوە. دەنگی بەڕێز ئۆجالان بووە دەنگی ئازادی یەکسانی. ئەوە لە خۆشی ئەوان نایەت. گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی بەهێزن. دەسەڵات لە لێواری ڕووخاندایە. دەستیان بە داگیرکەری کردووە. لە ڕۆژئاوا و باشوری داگیرکەری بەردەوامی پێدەدەن. ئێوە لە عەفرین و باشوری کوردستان دەچنە دەرەوە. گەلەکەمان ئازاد دەبێت. کوردستان ئازاد دەبێت.
مەچنە بەر دەرگای پوتین و بایدن. دوارۆژی گەل مەفرۆشن. گەلی کورد بەردەوامی بە بەرخۆدانی خۆی دەدات. ڕێبەری گەلی کورد ئەم ڕێگەیەی فێر کردووین. کلیلی ئازادی، دیموکراسی، ژیانی شکۆمەندانە لە دەستی بەڕێز ئۆجالاندایە. دەست لە هەڵەکانتان هەڵگرن. وتتان کورد تەسفیە دەکەین، ئێوە بەرەو تەسفیەبوون چوون. گەلی کورد چۆک دانانێت، سەیرکەن لەم گۆڕەپانەیە. پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت.
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش دەڵێن رێگەی دیموکراسی بە ئامەددا تێدەپەڕێت. پێویستە شەرم بکەنەوە. ٧ ساڵە لە کوردستان زوڵمێکی گەورە هەیە. مەسعود یڵماز، سولەیمان دەمیرەل، ئەردۆغان هاتن و چوون. دەستوەردانیان کرد. ڕێگەی دیموکراسی و ئازادی واتە ئیمڕالی. ناتوانن گەلی کورد هەڵبخەڵەتێنن. گەلی کورد شانسێکی زۆری بە ئێوە داوە. پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەنگاوی بەرچاو بنرێت. ڕۆژانی پێشوو چوون. ئێوە ناتوانن کەس هەڵبخەڵەتێنن. ئەم نەرۆزە، نەورۆز کات کاتی سەرکەوتنە. ئەم نەورۆزە، نەورۆزی ئازادی بەڕێز ئۆجالانە. نەورۆز پێرۆز بێت."
ف.ق