نەورۆزی نسێبین: پۆلیسی تورک لە گۆڕەپانی نەورۆز هەڵهات
دانیشتوانی نسێبین ڕژانە نێو گۆڕەپانی نەورۆز و بەهۆی بەرخۆدانی گەل پۆلیس لە گۆڕەپانەکە هەڵهات.
دانیشتوانی نسێبین ڕژانە نێو گۆڕەپانی نەورۆز و بەهۆی بەرخۆدانی گەل پۆلیس لە گۆڕەپانەکە هەڵهات.
لە ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی نسێبینی مێردین، ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی و بە رەنگی سەوز و سور و زەرد گۆڕەپانی نەورۆزیان خەملاند. گەل بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' نەورۆز پیرۆز بێت' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، ' شەهید نامردن' ، ' بژی کوردستان' ، ' کوردستان بۆ فاشیزم دەبێتە گۆڕستان' ، ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' ژن ، ژیان ، ئازادی' وتەوە. دواتر پۆلیس هەوڵیدا ئاستەنگی دروست بکات، بەڵام رووبەرووی ئاستەنگی گەل هات و پۆلیس بە ناچاری لە گۆڕەپانەکە هەڵهات.
ئاهەنگەکە بە رێزگرتن بۆ خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد. ئەبرۆ گونەی پەرلەمانتاری هەدەپەی مێردین و وتەبێژی هەدەپە، پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە، هاوسەرۆکانی هەدەۆەی ناوچەکە، دایکانی ئاشتی، دایکی غەریبە گەزەر کە لە زیندان شەهیدکرا و ئەندامانی تەڤگەری ژنانی ئازاد بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. ئاگری نەورۆز لەلایەن دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتارانی هەدەپە کرایەوە.
گونەی باسی نەورۆزی ١٩٩٢ی کرد و وتی کە شەهیدانی نەورۆز سمبوڵی بەرخۆدان و ئازادیە. ئەبرو گونەی پەرلەمانتاری هەدەپە هەروەها رایگەیاند کە ئاڵای نەورۆزی شەهیدان لە سەر زەوی نامێنێتەوە و رایگەیاند، " ئاگری شەهیدان بە بەرخۆدان گەورەتر دەبێت و بووەتە نەورۆز."
گونەی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕێگەی چارەسەری دا و وتی، " چارەسەر لەلای عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کوردە لە ئیمڕالی."
گونەی ئاماژەی بە شەڕخوازی ئاکەپە و مەهەپەش کرد و وتی، " کورد سەردەکەوێت، سیاسەتی رەتکردنەوەی ئاکەپە شکستی هێناوە. بە رەتکردنەوەی کورد چارەسەری دروست نابێت. ئەو دەسەلاتەی کە گۆڕەپانی نەورۆز نابینێت تەئکید لەسەر گۆشەگیری و شەڕ دەکات، بەلام کورد ئیدی شەڕی ناوێت و دەیەوێت ئازاد بژی. هەرچیەک ببێت هەدەپە لەسەر ڕێگەی سێیەمین ئازادی و دیموکراسی دەهێنێتە ئەم وڵاتە و پێکەوە سەردەکەوین. هەڵوێستی هەدەپە و گەلی کورد دیارە، هەڵوێستمان لە نامەی ئازادی نەورۆزی ٢٠١٣دایە، لە نامەی بەڕێز ئۆجالاندایە. ئەو حسابانەی کە ئەوان دەیکەن، بە کەڵک نایەن. لەبەرئەوەی کورد لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئاشتی دەوێ. کورد دەزانێت کە چارەسەری لەلای بەڕێز ئۆجالانە. دەسەڵات پێویستە ئیرادەی گەلی کورد لە گۆڕەپانی نەورۆز ببینێت و بۆ چارەسەری لەگەڵ ئۆجالان لەسەر مێز دانیشێت. چارەسەری لە ئیمڕالیە، چارەسەری لەلای ئۆجالانە."
قسەکانی گونەی بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ گەرمتر دەبوو. نەورۆز بە کۆنسێرتی هونەرمەندان موراد دەمیر، میکائیل ئاسڵان و گروپی موزیکی سورژیان بەردەوام بوو.
ف.ق