نەورۆزی سێرت: ئەگەر دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێتەوە، بەهار دێت
مەرال دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئاهەنگی نەورۆزی سێرتدا قسەی کرد و وتی، " ئەگەر دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێتەوە، ئاشتی و بەهار دێت."
مەرال دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئاهەنگی نەورۆزی سێرتدا قسەی کرد و وتی، " ئەگەر دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێتەوە، ئاشتی و بەهار دێت."
لە سێرت گەل سەرلەبەیانی لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و روویان کردە گۆڕەپانی نەورۆز. نوێنەری دەزگا مەدەنیەکان و پارتە سیاسیەکان بەشداریان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد. لە گۆڕەپانی نەورۆز ئاڵاکانی هەدەپە هەڵواران و ژن، منداڵ، گەنج و پیر بە جلوبەرگی کوردی و بە رەنگی سەوز و سور و زەرد بەشداریان لە ئاهەنگەکە کرد. بەڕێوەبەرانی هەدەپە، دەبەپە، تەژەیا و دایکانی ئاشتی و ڕێکخراوەکان لە گۆڕەپانەکە ئامادە بوون.
نەورۆزی سێرت بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' دەستیپێکرد. کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، جەژنی نەورۆزی لە گەلی پیرۆز کرد.
لەسەر ناوی دایکانی ئاشتی، تایبەت تەکین قسەی کرد و وتی، " نەورۆزی هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین. هیوادارین نەورۆز ببێتە هۆی ئاشتی و چارەسەری."
مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری هەدەپەی سێرت قسەی کرد و ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی کورد کرد و وتی، " پێکەوە بە تەئکیدی سەردەکەین. ئێمە مافدارین. ئێمە گەورە و ئەوانیش بچوک دەبن. هەبوونی ئەم گەلە هێز و هیوامان پێدەبەخشێت. دەوڵەت ناتوانێت تەحەمولی ئەم گەلە بکات. لە باڵەخانەی هەدەپە لە ئیزمیر دەنیز پۆریاز شەهید کرا. ئێدی تەحەمولی گەلی کورد لەدژی زوڵم نەماوە. نەورۆز لەدژی هەموو زوڵمێک، ڕاپەڕینە.
داواکاری نەورۆزی ٢٠١٣ بەردەوامە. لە نەورۆزی ٢٠١٣ لە ئامەد نامەی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان خوێندرایەوە. بە ملیۆنان مرۆڤ داوای ئاشتی دەکەن. بەڵام دەوڵەت لە ساڵی ٢٠١٥دا بڕیاری شەڕیدا و پرۆسەکەی تێکدا. گەلی کورد دەستی لە داواکاریەکانی بۆ ئاشتی و ئازادی و چارەسەر هەڵنەگرت. ئێمە بە تەئکید پێکەوە سەردەکەوین. بە بڕیاری شەڕ گۆشەگیری پێشدەخەین. بۆچی بەڕێز ئۆجالان ناتوانێت لەگەڵ پارێزەر و خانەوادەکەی و شاندی سیاسی قسە بکات؟ لەبەرئەوەی بەڕێز ئۆجالان ئاشتی دەوێت. ئەگەر بەڕێز ئۆجالان قسە بکات، ئاشتی دروست دەبێت. پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە و ئاشتی دروست ببێت و بەهار بێتەوە."
ئاهەنگی ەنورۆز بە هەڵپەڕکێ و دروشم کۆتایی هات.
ف.ق