نەورۆزی ئامەد: ملیۆنێک کەس پێکەوە وتیان ' بژی سەرۆک ئاپۆ'

ئەمساڵ لانیکەم یەک ملیۆن کەس بەشداریان لە نەورۆزی ئامەددا کرد. ملیۆنێک کەس پێکەوە وتیان ' بژی سەرۆک ئاپۆ'.

فینالی ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠٢٢ بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتە' لە گۆڕەپانی نەورۆزی ئامەد بەڕێوەچوو. لە منداڵ تاوەکو گەورە گەل گروپ بە گروپ خۆیان گەیاندە گۆڕەپانی نەورۆز. بە سەدان هەزار کەس لە هەموو لایەکەوە هاتن و لانیکەم ملیۆنێک کەس لە ئامەد کۆبونەوە.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد. بوڵدان وتی، " ئاگری ئازادی کراوەتەوە. بە دەیان هەڤاڵمان لە زینداندان. هەموو هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندان. ئێمە سڵاو و ڕێزی خۆمان بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین. هاوڕێیانی هێژا و گەلی شکۆدارمان، لە کەسایەتی دەنیز پۆریاز و گەلام کورکوتان یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. خاوەنداری لە میراسی شەهیدان دەکەین. بەڵێنیان پێدەدەین.

نەورۆز ئومێدە

نەورۆز بەرخۆدانە، لە دژی ستەمە نەورۆز هیوایە نەورۆز ئاشتی و دادپەروەرییە. سەدان ساڵە نەورۆز لەسەر ئەم خاکە پیرۆز دەکرێت. هیوامان ئەوەیە کە ئەم نەورۆزە ببێتە ئامرازی یەکگرتن و ئازادی و ئاشتی و یەکسانی. نەورۆز ژنە، نەورۆز گەنجە، جەژنی تۆیە. هەڤاڵانی بەڕێز نەورۆز تەنیا بۆ کورد نییە. نەورۆز جەژنی هەموو کرێکارانی خۆڕاگر و ڕەنجدەرانە. نەورۆز جەژنی مەزڵومانە کە لە دژی زوڵم و ستەم سەریان دانەنەواندووە. نەورۆز گۆرانیە، حەیرانە، نەوای هەموو ڕەنگەکانە.

ئەمڕۆ جارێکی تر خەڵکی ئامەد مێژوویان نووسیوە. جارێکی تر نیشان داوە کە کڕنووش بۆ کەس نابەن.

کات کاتی سەرکەوتنە

پێویستە هەموو کەسێک سەیری ئەم گۆڕەپانە بکات. با ئەنقەرە دەنگمان ببیزێت. پێویستە ئەنقەرە گۆڕەپانی ئامەد ببینێت، دەنگی ئەم گۆڕەپانە ببیزێت. کات کاتی سەرکەوتنە. ئەم گەلە وتی جارێکی دیکە سیستم قبوڵ ناکەین. بە رەتکردنەوە و کۆمەلکوژی و قەیوم ناتوانن گەلی کورد لەناوببەن. ئەم هەڵوێستە پیشاندرا، سوپاسی ئێوە دەکەین.

گەورەترین کێشەی تورکیا، کێشەی کوردە

ئەمڕۆ گەورەترین کێشە لەم وڵاتەدا، کێشەی کوردە. ئەوانەی دەڵێن ئێمە ئەم کێشەیەمان چارەسەر کردووە، پێویستە بزانن کە ئەم کێشەیە بەم شێوەیە چارەسەر ناکرێت. بە زوترین کات پێویستە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. ئێمە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان ئامادەین. هەدەپە پارتی چارەسەریە. ئێمە ئامادەین. بە رەتکردنەوە، فشار و زۆردەستی و زیندانەکان ئەم کێشەیە چارەسەر نابێت. ئەگەر ئێوە ئیرادەی ئەم گەلە بخەنە نێو زیندان، ئەو کاتە کێشەکە چارەسەر نابێت. پێویستە لەگەڵ لایەنی سەرەکی کێشەکەدا دانیشن و لەگەڵی چارەسەری بەرەو پێشەوە ببەن. ناتوانن بە رەتکردنەوە و زوڵم ئەم گۆڕەپانە چۆڵ بکەن. سەیرکەن پڕە و داواکاری خۆیان دەردەبڕن.

سەرمان دانانەوێنین. باش ببینن. هەڤاڵانی هێژا، پێویستە ئەم کێشەیە لەگەڵ کۆمەڵگا و رای گشتی چارەسەر بکرێت. بۆ چارەسەری یەکێتی خۆتان بەهێز بکەن. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و تێکۆشانمان گەورە دەکەین. دیموکراسی، ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی دەهێنینە ئەم وڵاتە.

جارێکی دیکە دەڵێین کە ئەم نەورۆزە دەبێتە هۆی ئازادی، ئاشتی، دادپەروەری. یان سەرکەوتن، یان سەرکەوتن. ژن، ژیان، ئازادی."

ف.ق