نوسەران و هونەرمەندان سەردانی ئێلیحیان کرد

نوسەر، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندان چوونە سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلیح کە پۆستەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە. بانگەواز لە دژی سیاسەتی قەیوم کرا.

شاندێک کە لە نوسەران، هونەرمەندان و ڕۆژنامەنووسان پێکهاتبوو سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلیح گوڵستان سونوک و یەشیل ئیشیکیان کرد کە لە ئەرکەکانیان لادرابوون. سەردانەکە لە ئوتێلی شارەکە بوو و پاشان لە شەقامی ئامەد کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیان سازکرد و پەیامێک بڵاوکرایەوە.

لەسەر ناوی شاندەکەوە نوسەر ئۆیا بایدار رایگەیاند: “ئێمە کە خاوەنی ئەم خاکەین، تورک، کورد، ئەرمەنی، یۆنانی، لاز، عەرەب، چەرکس، ڕۆمان، موسوڵمان، کریستان، جوو، ئاشووری، ئێزیدی، سونی، عەلەوی، باوەڕمەند و بێباوەڕ، بە ڕەنگی خۆمان رۆڵەی ئەم وڵاتەین. ژن و پیاو، گەنج و پیر، مرۆڤانی خاوەن ویژدان، مرۆڤە باشەکان دەخوازین پێکەوە بەختەوەر بژین. ئێمە لە هەر توێژێک، بۆچوون و نەریتی سیاسی و لە هەر بەشێکیی هەرێمەکە بین، دەمانەوێت بە ئارامی لەگەڵ باوەڕ و ئایین و زمان و شوناس و کولتوورەکەماندا بژین. نامانەوێت مافە دەستوورییەکانمان ئاستەنگیان بۆ دروست بکرێت، ئەوانەی هەڵمانبژارد لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە و بە دانانی قەیوم ئیرادەمان دەستی بەسەردا بگیرێت. نامانەوێت دووژمنایەتی بکەین، نامانەوێت توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان، هەراسانکردن، دەستدرێژی، کوشتنی ژنانمان ناوێت و جیاکاریشمان ناوێت”.

‘ نکۆڵی لە ئیرادەی میلیۆنان کەس دەکات’

ئۆیا بایدار ئاماژەی بەوەکرد کە ئیرادەی میلیۆنان کەس نکۆڵی لێ دەکرێت و وتی: “ئەمڕۆ ئەوانەی کە وشەی 'نەتەوەیی' لە دەمیان نابڕێت، نکۆڵی لەئیرادەی میلیۆنان دەنگدەری شار و ناوچە بە دانانی قەیوم دەکەن. ئەوەتان بیر دەخەینەوە کە قەیوم بڕیارێکی ئیداری نییە، یەک لە پێویستییەکانی لەباربردنی دیموکراسی و کۆتا هەنگاوە بۆ داخستنی سندوقەکەی و دیزە بەدەرخۆنەکردنی”.

بایدار بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە لە دژی سیاسەتی دانانی قەیوم و وتی: ئێمە بە ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئاشتی و دادپەروەری و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل هاتووین بۆ ئێرە و دەڵێین 'لە دژی سیاسەتیی نادیموکراتیک، سەپاندنی هەڕەمەکی و بێبنەمای قەیومەکان ڕازی نابین' و لێرەین بۆ دەربڕینی هاودەنگی بۆ ئەوانەی کە ئیرادەیان بەکارهێنراوە. داوا لە حکومەت دەکەین کە دەست لە دانانی قەیوم ڕابگرێت. لێرەدا جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە دانانی قەیوم دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسییە و قبوڵی ناکەین، دژی دەوەستینەوە”.