پێکدادانی توند لە دەروازەی سنووریی دەشتانی جۆلەمێرگ ڕوویدا
بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورک لە دەروازەی سنووریی دەشتان، دەروازە سنوورییەکە داخرا.
بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورک لە دەروازەی سنووریی دەشتان، دەروازە سنوورییەکە داخرا.
لە نزیک دەروازەی سنووریی دەشتان (ئوزوملو)ی جۆلەمێرگ و لەگەڵ باشووری کوردستان پێکدادانی سەخت لەنێوان گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و سوپای تورک ڕوویدا.
ڕاگەیەندراوە، دوای چەند کاتژمێر لە پێکدادان، دەروازە سنوورییەکە داخراوە و چەندین ئامبولانسیش چوونەتە ناوچەکە.
لەگەڵ دەستپێکردنی پیکدادانەکە ٧ فەرمانبەری گومرگ ون بوون.
ژ.ت