پلاتفۆرمی ژنانی شاهماران: لەدژی شەڕ، دەستدرێژی و ئەشکەنجە تێدەکۆشین

پلاتفۆرمی شاهماران بۆ ٢٥ی تشرینی یەکەم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

پلاتفۆرمی ژنانی شاهمارانی لە مێردینی باکوری کوردستان بۆ ٢٥ی تشرینی یەکەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان و پشتگیری نێودەوڵەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

پلاتفۆرمەکە لە هۆڵی کۆبونەوەکانی سەندیکای پارێزەرانی مێردین کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەکرا کە ژنان لەدژی توندوتیژی سەر ژنان تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبەن و لەدژی نایەکسانی سیستمی کاپیتالیست، جیاوازی ڕەگەزی، دەستدرێژی و شەڕ تێدەکۆشن.

ف.ق