پۆلیسی تورک ١٢ هەدەپەی و رۆژنامەنووسی دەستگیر کرد

لە کاتی شەرمەزارکردنی قەدەغەکردنی کۆنسێرتی ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیادا لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە. پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر. لە ئەنجامدا ١٢ کەس دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان رۆژنامەنووسن.

بەهۆی ئەوەی قایمقامی کادکۆی ئەستەنبوڵ کۆنسێرتی ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیای قەدەغە کرد، ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە ویستی قەدەغەی سەر کۆنسێرتەکە شەرمەزار بکات.

لە ئەنجامدا پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گەنجانی هەدەپە و رۆژنامەنووسان و بە گشتی ١٢ کەسی دەستگیر کرد.

ف.ق