پەنابەری سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لەنەمسا دەستی بەمانگرتن لەخواردن كردووە
كامەران دەرویشی لەدژی نادیاربوونی رەوشی دۆسیەی پەنابەریەتیەكەی دەستی بەمانگرتن لەخواردن كردووە و لێوەكانی دووریوەتەوە.
كامەران دەرویشی لەدژی نادیاربوونی رەوشی دۆسیەی پەنابەریەتیەكەی دەستی بەمانگرتن لەخواردن كردووە و لێوەكانی دووریوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی تۆری مافەكانی مرۆڤی كوردستان، كامەران دەرویشی زیندانی سیاسی پێشوو كە نزیكەی ١١ مانگە لەنەمسا داوای مافی پەنابەریەتی كردووە، رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئادار لەدژی نادیاربوونی دۆسیەی پەنابەریەتیەكەی و بڕیاری بەرپرسانی شوێنی مانەوەكەی و رێگرتن لەدەركەوتنی لەو باڵەخانەیە، دەستی بەمانگرتن لەخواردن كردووە و لێوەكانی دووریوەتەوە.
كامەران دەرویشی پێشتر لەزیندانی ورمێ، لەدژی راگرتنی لە ژووری دەستبەسەركراوانی تاوانبار بەماددەی هۆشبەر و قاچاخچێتی، لێوەكانی دووریبوو و مانی لەخواردن گرتبوو.
كامەران دەرویشی لەساڵی ٢٠١٦ لە ورمێ دەستبەسەركرا و بۆ ماوەی دوو مانگ لەزیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لەو شارە لەژێر ئەشكەنجە و لێپرسینەوەدا ماوەتەوە. پاشان هەر لەو ساڵەدا لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی رژێمی ئێرانەوە بەئەمری قازی عەلی شیخلو و بەتاوانی"كردەوەی دژ بەئاسایشی نەتەوەیی" لەرێگەی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
كامەران دەرویشی ٢ ساڵ بەر لە ئێستا، واتا ٢٠٢٠ و دوای كۆتاییهاتنی ٤ ساڵ و هەشت مانگ مانەوە لەزیندان ئازاد كرا و دواتر بەهۆی زەخت و گۆشارەكانی دەزگا ئەمنیەكانی رژێم، بەناچاری رووی لەهەندەران كرد و لەنەمسا داوای مافی پەنابەریەتی كردووە.
ف.ق