پێش شەهیدبوونی وتی، "ئێمە خۆمان بۆ گەلەکەمان بەخت دەکەین"

دەمهات دەروێش پێش شەهیدبوونی وتی: "من وەک گەریلا بە خۆشحاڵییەوە گیانی خۆم بۆ گەلەکەم بەخت دەکەم، بەبێ دوودڵی ئێمە لەسەر قسەی خۆمانین".

گەریلای پەکەکە دەمهات دەروێش لە ناوچەی چیای ڕەشی زاپ بەهۆی بۆمبی کیمیایی فڕۆکە جەنگیەکانەوە شەهید بوو. بۆ ٨ گیان ٨ بۆمب و ناپاڵم... هەر یەکەیان بە ئەندازەی تۆنێک قورس بوون، گازی کیمیایییان لە ناودایە و بۆمبی کیمیایی ١٦ تۆن. ئەو کۆمەڵکوژییەی لە چیاکانی کوردستان دەکرێت موی مرۆڤ ڕاست دەکاتەوە.

پێش شەهیدبوونی شەهید دەمهات دەروێش باسی لە سووربوون و ئاستی بانگەشەی گەریلاکانی کردبوو، کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە جەنگ و تێکۆشاندان. دەرویش ڕایگەیاند، بەگشتی هێرشەکانی دوژمن زۆرن و وتی: "هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس زۆر شتی فێری ئێمە کرد. ساڵی ٢٠٢٢ بە گشتی ساڵێکی قورس دەبێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٥دا پرۆسەکەی تێکدا و پلانی چۆکپێدادانی خستەکار. بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی بزووتنەوەکەمان ئەو پلانە پووچەڵکرایەوە. لە بەرامبەر ئەو پلانەی دوژمن بۆ کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن، حزبەکەمان جەختی لەسەر شۆڕش کردەوە، هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتنی دیاری کرد. من وەک کادرێکی پەکەکە لە ڕووی هێڵی ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە بەپێی ئەو هێڵەی بزووتنەوەکەمان هەڵسوکەوت دەکەم.

بزووتنەوەکەمان لەسەر بەڵێنەکەیەتی

ئێمە دەمانزانی دوژمن لە ساڵی ٢٠٢٢دا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانمان. لەسەر ئەم بنەمایە هاتنی دوژمن بە واتای ئەوەیە، کە ئێمە هێرشی دوژمن تێکدەشکێنین و سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. ئێمە ئەوانمان لە گارە و لە هێرشە داگیرکارییەکەیاندا لە ٢٣ی نیسان دا بینی. ئێمە ئەو پەیامەمان بینی، کە دەیانویست پێمانی بدەن و ئاستی وەڵامەکانیشیان بینی. لە ڕاستیدا هەموو شتێک لە بەرچاودایە. لە پڕۆسە و قۆناغەکانی پێش ئێمەدا، دۆخەکە لە ئێستا جیاوازتر نەبووە. گەریلاکان لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەن بۆ وەڵامدانەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشە داگیرکارییانە.

 من وەک گەریلایەک بە خۆشحاڵییەوە گیانی خۆم بۆ گەلەکەم بەخت دەکەم، بەبێ دوودڵی ئێمە تا کۆتایی لەسەر بەڵێنی ڕێبەرایەتی و گەلەکەمان دەبین. ئێمە جوڵانەوەیەکی وەهاین، کە لەسەر بەڵێنی خۆمانین. با دەوڵەتی تورکی داگیرکەری خۆی بە سەرکەوتوو نەزانێت. ئەو پڕۆسە و قۆناغەى، کە تورکیای تێیدایە لە ڕاستیدا پرۆسەی ڕووخان و هەڵوەشاندنەوەیە.  پڕۆسەی هێرشکردن لە پێشماندایە، ئێمە وەک فیدایانی رێبەر ئاپۆ، بە بەرخۆدان و سەرکەوتنمان، دوژمن لەم شاخانەدا تێکدەشکێنین".

ژ.ت