پشتگیری بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە باشوری کوردستان بەردەوامە
لە باشوری کوردستان رۆژ بە رۆژ پشتگیریکردن لە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر فراوانتر دەبێت.
لە باشوری کوردستان رۆژ بە رۆژ پشتگیریکردن لە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر فراوانتر دەبێت.
دوای راگەیاندنی کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە سەرانسەری جیهان، لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا لە سلێمانی و کەرکوکیش بە دروشمی ' کاتی ئازادی، کەمپەینی دەستپێشخەری نێونەتەوەیی، دادپەوەری بۆ کوردان، داوای بەپەکە دەکەین کە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت' کەمپەین راگەیەنرا و داواکرا هاوڵاتیان پشتگیری لە کەمپەینەکە بکەن.
لەم چوارچێوەیەدا لە زۆر ناوچەی وەک رانیە، هەلەبجە، گەرمیان و زۆر دەڤەری دیکە ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر راگەیەنرا.
لە سلێمانی لە نوەندی بازار، تەڤگەری ئازادی ستاندی واژۆکۆکردنەوەی دانا.
لە ستاندەکە هەروەها کتێب و رۆژنامەیەکی تایبەت بە پیلانگێڕی بڵاوکرانەوە.
پێشوازیەکی گەرم لە کەمپەینەکەکرا
هاوڵاتیەک بە ناوی حاجی تەها کە کەمپەینەکەی واژۆ کرد رایگەیاند، بە درێژایی مێژوو کورد لەسەر ئەم خاکە دەژی و چاویان لە خاکی خەڵکی نییە و وتی، " ئێمە مرۆڤحەز و خاوەن کەلتورین. بەداخەوە دوژمنانی کورد هێرشی سەخت لەبەرانبەرمان ئەنجام دەدەن."
'ئێمە تیرۆریست نین، بەڵکو شۆڕشگێرین'
حاجی تەها ئاژامەی بە بابەتی تیرۆر کرد و وتی، " پێمان دەڵێن تیرۆر، بەڵام ئێمە تیرۆریست نین، شۆڕشگێرین. ئێمەی شۆڕشگێر بۆ ئەوەی نەتەوەکەمان لەدەستی تورک، فارس و عەرەبەکان دەربهێنین تێدەکۆشین. لەبەرئەوەش پێمان دەڵێن تیرۆریست. ئێمە تیرۆریست نین، شۆرشگێرین."
'پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئۆجالان بکەین'
تەها باسی رۆڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " لەم ڕۆژەی ئێمەدا بۆ گەلی کورد کەسێکی گرنگە و پێویستە خاوەنداری لە ڕێبەر ئۆجالان بکەین و پێویستە داواکاری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبێتەوە. وەک ئەمڕۆ وەک کەسێکی نیشتیمانپەروەر واژۆ لەسەر کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەکەم."
'پشتگیریەکی زۆر بۆ کەمپەینەکە هەیە'
گەنجێک بە ناوی ئامانج محەمەد کە لە ستاندی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆدەکردەوە وتی، " بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت ئێمە لە سلێمانی ستاندمان داناوە و واژۆ کۆدەکەینەوە. داوا لە هەموو کوردانی بە شەرەف دەکەین کە بەشداری لە کەمپەینەکە بکەن و واژۆ کۆبکەنەوە."
ئامانج محەمەد لەبارەی پشتگیری گەلیش وتی، گەل زۆر باش و ئەرێنی لە کەمپەینەکە نزیک دەبێتەو. گەل خۆشحاڵە کە کەمپەینێکی بەم شێوەیە لە سلێمانی هەیە و پشتگیری لێدەکەن."
ف.ق