پێویستە عێراق خۆسەری شەنگال رابگەیەنێت

بە تەنها دوو هێز دەتوانن لەبارەی شەنگالەوە قسە بکەن. یەکەم گەلی ئێزدیە. دووەم بەرێوەبەری عێراقە. رێکەوتن و پەیمانێک کە هەردوو هێزەکە بیبەستن، پێویستە بەڕێزەوە پێشوازی لێبکرێت.

شەنگال جێگای ئەزموونی هەموو مرۆڤایەتیە. لەوانەیە بڵێن، لەم جیهانەی بەرژەوەندیەکاندا بەدوای کام مرۆڤایەتیدا دەگەڕێن. مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەموو شتێکی کردووە بە مادیەت. جگە لەمە، هەموو بەهاکان دەهاڕێت. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەزانین کە مرۆڤایەتی هێشتا نەمردووە. ئێمە بڕوامان وایە کە ویژدانی مرۆڤایەتی لە بەرژەوەندی و هێزی مادی بەهێزترە. بۆیەش، زوڵم، بێویژدانی و ناداپەروەری هەرچیەک دەکەن، ئێزدیان هەر سەردەکەون. لەبەرئەوەش هێرشی دژی ئێزدیان، هێرشی دژی هەموو مرۆڤایەتیە. ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر مرۆڤایەتی، مەحکومی تێکشکاندنن.

هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال نییە. تاکە شت ترسە لە ئازادی و ویژدانی خۆسەری ئێزدیان. خۆسەری ئێزدیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە مۆدێلێکی دیموکرات. بۆ ژیانی خۆسەری ناسنامە جیاوازەکان دەبێتە نمونە. دەترسن کە ژیانی خۆسەر وەک خۆر لە شەنگال هەڵبێت. ئەو قسەیەی کە دەگوترێت بەهۆی بەڕێوەبەری و هێزی پاراستن، پەنابەران ناگەرێنەوە بۆ شەنگال، درۆ و دەلەسەیە. پەدەکە ئەو بیانوویەی بۆ دژایەتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دروست کردووە. ئەوەی رێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی شەنگالیەکان، رێگە بە پەنابەران نادات بگەڕێنەوە، خۆدی پەدەکەیە. دەوڵەتی تورکیش بۆ ئەوەی بڵێت شەنگال ئارام نییە، بۆردومان دەکات. لەمبارەیەوە پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەستیان لەدەست کردووە و شان بە شان بانگەشەی 'شەنگال ئارام نییە' بڵاودەکەنەوە. هەموو جیهان دەزانێت، ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر ئارامی شەنگاک  و مەترسی دروست دەکەن، دەوڵەتی تورک و پەدەکەن. دەوڵەتی تورک و پەدەکە، بۆئەمە ، فشار لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست دەکەن. دەوڵەتی تورک و پەدەکە لەسەر عێراق سیاسەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن ئەنجام دەدەن. پێویستە ئێزیدیان، گەلی کورد مرۆڤایەتی ئەم راستیە ببینن.

ئەو ئێزدیانەی لە ئێستادا لە کەمپەکاندا لەژێر دەسەڵاتی پەدەکەدا دەمێننەوە، لەلایەن هەپەگە، یەژاستار و یەپەژە و یەپەگەوە رزگارکراون. ئەگەر بەهۆی گەریلانەوە نەبوایە، زۆربەی ئەو ئێزدیانە دەکەوتنە دەستی داعش و دەستگیردەکران. ئەو ژن و کچە ئێزدیانە لە بازارەکاندا دەفرۆشێنران. بۆیەش ئەم گەل وئێزدیان کە لە کەمپەکاندان، بە هیچ شیوەیەک ناڵێن کە بەهۆی پەکەکە و گەریلاوەیە کە ناگەڕێینەوە بۆ شەنگال. ئەوە بە تەنها بیانووی پەدەکەیە و راست نییە. لەلایەکی دیکەوە، پەدەکە هەندێک ئیزدی خستووەتە ژێر فەرمانی خۆی و بە زۆر قسەیان پێدەکات. ئەمە راستیەکەیە، کاتێک بە دەیان هەزار ئێزدی لەژێر ناوچەکانی پەدەکەدا گەڕانەوە بۆ شەنگال، بە خۆشەویستی و جۆش خڕۆشەوە پێشوازیان لێکرا، بەڕێوەبەری خۆسەر هەرچیەکی لەدەست هات بۆ هاوڵاتیانی شەنگالی کرد.

دەڵێن لە شەنگال گەریلای هەپەگە و یەژاستار، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هەن. ئەمەش راست نییە. گەریلاکان هەپەگە و یەژاستار بەر لە چوار ساڵ بە فەرمی بە مەراسیمێک کە گەلی شەنگال بەشداری کرد، شەنگالیان بەجێ هێشت. خۆی، ئەوەی لە سەراتادا دەستوەردانی کرد و شەنگالی لە داعش رزگار کرد، فەرماندە عەگید جڤیان بوو لە بۆتان، هەڤاڵ دڵشێر ئامانۆس بوو کە هەردووکیان شەهید بوون. ئێستا گەنجانی ئێزدی کە لەلایەن ئەو شۆرشگێرانەوە پەروەردەکران، چەک و تفنگی پاراستنی شەنگالن. خۆی ئێزدیان بەهۆی فشار و زەختەوە لە جیهان بڵاوبوونەتەوە. هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت، ئەو هێزە دەرەکیە و ناتوانێت بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکات. نەک تەنها ئێزدیان، هەروەها هەر کوردێک و هەر کەسێک کە دەڵێت من مرۆڤم، خاوەن مافم، پێویستە ئێزدیەکان بپارێزێت.

عێراق و پەدەکە بێ ئێزدیەکان، لەدژی هەبوون و ئازادی ئێزدیان پەیمانێکیان بەست. ئەوان هەمان هێزن کە گەلی ئێزیدان لەگەڵ ویژدانی داعش بە تەنها بەجێ هێشت. هیچ رەوابوونێکی پەیمانەکە نییە. ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەوان مافی پەیمانێکی بەم شێوەیەیان لەدەستدا. بێگۆمان شەنگال تا ئێستاش بەشێکە لە عێراق. نە ئێزدی و نە ئەوانەی دیکەش لەدژیان ناوەستنەوە. بەڵام دوای ٣ی ئابی ٢٠١٤ خۆسەری ئێزدیان لەناو عێراقدا، بە هەموو شێوەیەک رەوا بووە. لەم رووەوە خۆسەری شەنگال رەوا بووە. لەبەرئەوە هیچ کەسێک ناتوانێت بەڕێوەبەری خۆسەر و هێزی پاراستن وەک هێزی نارەوا پێناسە بکات. پەدەکە ناتوانێت بەم شێوەیە پێناسەی بکات. دژایەتی و فشار و سەپاندنەکانی پەدەکە ناڕەوان.

جگە لە زۆرداران، هیچ کەسێک خۆسەری شەنگال رەت ناکاتەوە و بۆ تێکشکاندنی ئەو هەنگاوە کار ناکات. ئەگەر عێراق هەوڵ بدات هێرش بکاتە سەر شەنگال، وەک داعش زۆرداری دەکات. ئەگەر عێراق هێرش بکاتە سەر شەنگال، عێراق کۆتایی دێت. ئەو کاتە رادەگەیەنێت کە دەوڵەتێکی زوڵم و نادادپەروەریە. سەرۆکوەزیری پێشوو، سوپاسی ئەو هێزانەی کرد کە شەنگالیان رزگار کرد و ئێزدیەکانیان لە قڕکردن رزکار کرد. بەڕێوەبەرایەتی ئێستاش دەتوانێت بەتەنها سوپاسی شەنگال بکات. عێراق قەرزاری شەنگالە کە خۆسەریەکەی بناسێت. پێویستە ئەم قەرزە بداتەوە. لەبەرانبەر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەت تورک ئەستوی خوار نەکات. پێویستە بڵێت، من خۆسەری هاوڵاتیەکانی خۆمم دەوێ، ئەوە پەیوەندی بە ئێوەوە نییە. پێویستە بە زوترین کات، خۆسەری ئێزدیەکان لە جیهان رابگەیەنێت. ئەمە راسترین هەنگاوە کە عێراق دەینێت.

بە تەنها دوو هێز دەتوانن لەبارەی شەنگالەوە قسە بکەن. یەکەم گەلی ئێزیدیە. دووەمیش بەڕێوەبەرایەتی عێراقە. رێککەوتن و پەیمانێک کە هەردوو لایەن بیبەستن، پێویستە لەلایەن هەموو کەسەوە پێشوازی لێبکرێت.

ئێمە بڕوامان وایە عەقڵێکی تەندروست پێویستە سەروەر بێت، لە شەنگال بەغدا و بەڕێوەبەری شەنگال رێکدەکەون، پێگەی شەنگال لە چوارچێوەیەکی یاساییدا قبوڵ دەکرێت.

بەهیوای ئەوەی هەموو ئێزدیان، گەلی کورد، عێراق و هێزە دیموکراتەکان، دەزگا نێودەوڵەتیەکان هەمووان بۆ خۆسەری شەنگال کار بکەن و خاوەنداری لە ئەزموونی پاک و بێگەرد و سەرکەوتووی شەنگال بکەن.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا