پەیەدە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و داوایکرد پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

پەیەدە ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنن.

پەیەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی ٤٣ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"ئەو شۆڕشانەی کە مێژوویان گۆڕیوە لە نێو ئەو گەلانەدا دەرکەوتوون کە قوربانی زوڵم و ستەم و نادادپەروەری بوون و وەک بڵێسەیەک دەستیان پێکرد.

دامەزراندنی پەکەکە لە ئەنجامی زوڵم و ستەمی سەر گەلی کورد دەرکەوت. لە ئەنجامدا کەسانێک کە خاوەنی بیروبۆچوون و ئیرادەی ئازاد و کەسایەتی کوردن بە پشتبەستن بە بەها نەتەوەیی و مرۆییەکان دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد. پاشان کۆبوونەوە و دوای کۆنگرەی دامەزراندنیان لە ساڵی ١٩٧٨دا بوونە حزبێکی سیاسی. ئەم پارتە بە ڕەوشت و باوەڕی کادرەکانی و پەیوەستبوونیان بە بەهاکانی کۆمەڵگای کوردی لە ڕووی بوێری و قوربانیدان و ڕەتکردنەوەی هێزە چەوسێنەرەکانەوە جێگەی خۆی لە دڵ و دەروونی هەموو کوردێکدا گرتەوە. چونکە ئەمە لە پراکتیکدا کرا. ئەم حزبە بووە هۆی ئەوەی کە بە حیزبی شەهیدان ناوببرێت.

بەرەی دژ بە ئازادی گەل و مافە دیموکراتیەکان و لەسەرووی هەمووشیانەوە دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی بیروبۆچوون و ئەخلاق و ڕۆحی بەرهەڵستی پەکەکە لە نێو گەلی کورد و گەلانی تردا پەنای بۆ هەموو شێوازەکانی چەوساندنەوە و توندوتیژی و ڕەشبگیری کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە برد و  سیخوڕی لە نێو کورددا پەرەیسەند. پاشان حیزبەکەی خستە "لیستی تیرۆر" بۆ ڕێگرتن لە جموجوڵەکانی لە جیهان و ڕێگەگرتن لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستن و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا. کاتێک بینی کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان گەشە دەکات و ڕێگری لە پلانەکانی دەکات لە ناوچەکە بە گشتی، بە بەشداری هەموو هێزە هەژموونخوازەکان پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ئەنجامدا بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی ئەو تێکۆشانە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستگیر بکات.

سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵ و دژایەتییە، پەکەکە بە بەها و قوربانیدانی کادرەکانی و هزری تەندروستی ڕێبەری ئاپۆ پەرەی سەند و توانیویەتی پەرەپێدانێکی مۆدێرن بە ناوی پڕۆژەی "نەتەوەیی دیموکراتی" بە پێی بنەماکانی "فیدرالیزمی دیموکراتیک' کە بەرهەمی ڕێبەر ئۆجالانە جێبەجێ بکات کە برایەتیی گەلان و ژیانی هاوبەش لە جیاتی شەڕ قبوڵ دەکات. ئەم جەنگە زەمینەیەکی بەهێز بۆ دەستێوەردانی دەرەکی و هێزە داگیرکەرەکان دروست دەکات. بە فیداکاری و سووربوونی ئەندام و لایەنگر و هاوپەیمانەکانی ئەم پارتە توانیویەتی بەرگەی تاریکترین هێز و ڕێبازی وێرانکاری بگرێت.  بۆیە ئەم پارتە لە دڵی گەلانی جیهاندا جێگایەکی بەنرخی هەیە. ئێدی پەکەکە وەک ڕزگارکەر و پارێزەری گەلان لە تیرۆر دەبینرێت.

٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گەلانی کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین. ئێمە لەو باوەڕەداین کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە مایەی بوێری و نموونەی بەرخۆدان بۆ پاراستنی گەل و مافەکانیان. ئێمە وەک سەرچاوەیەکی فکری و فەلسەفیی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتی دەبینین کە کار بۆ بنیاتنان و جێبەجێکردنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین. داوا لە هەموو هێزە دیموکراسی پەروەرەکان و مافی مرۆڤ دەکەین کە کاربکەن بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر. هەروەها داوا لە ڕای گشتی دەکەین کە بەشداری ئەو هەڵمەتانە بکەن کە ئامانج لێی ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و دەرهێنانی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆر."

ف.ق