قوباد تاڵەبانی شەهیدکردنی شوکری سەرحەدی شەرمەزار کرد

قوباد تاڵەبانی شەهیدکردنی شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیەتی ماڵباتی شەهیدانی لە سلێمانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، پێویستە تاوانباران بە زوترین کات دەستگیر بکرێن.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی  بەیانی لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، شوکری سەرحەد ئەندامی کۆمیەتی ماڵباتی شەهیدان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامیدا شەهیدبوو.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی تاڵەبانی بەم شێوەیەیە:

"بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ هە‌ینی ١٧/٩‌، لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا.

داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

ھە‌ر لێرە‌شەوە رایدە‌گە‌یە‌نین؛ كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك."

هەر ئەمڕۆ کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە، ئەرکی حکومەتی هەرێم و بە تایبەتی بەرپرسانی هەرێمی سلێمانیە کە بکوژەکان ئاشکرا بکات و لەمبارەیەوە روونکردنەوە بدەن.

ف.ق