قەیوم پارەیەکی زۆر لە دوکاندارەکان وەردەگرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی وان "ڤاسکی" داوای پارەیەکی زۆر لە دوکاندارەککانی وان دەکات.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی وان "ڤاسکی" پسوڵەی ئاوی بۆ دوکاندارەکان نارد، دوکاندارەکانیش سەردانی محەمەد ئەمین بیلمەز قەیومی وان کرد. قەیومیش بە دوکاندارەکانی راگەیاند کە دۆخی "ڤاسکی" خراپە و پێویستە هاوکاری بن.

ڤاسکی کە سەر بە شارەوانی وانە، مانگی رابردوو لە کۆڵانی یوزبەشئۆغلۆ بۆری ئاوی نۆژەن کردەوە. بەو هۆیەوە هەفتەیەک دوکاندارەکان بێ کار مانەوە و دوکانەکانیان نەکردەوە.

دوای نوێکردنەوەی بۆری ئاوەکە، ڤاسکی نزیکەی ١٦٠٠لیرەی لە هەر یەک لە دوکاندارەکان بڕیەوە. بەو هۆیەوە دوکاندارەکان سەردانی محەمەد ئەمین بیلمەز قەیومی شاری وانیان کرد و ئەویش بە دوکاندارەکانی راگەیاندووە کە دۆخی ڤاسکی باش نییە و پێویستە هاوکاری بکەن.

دوکاندارێک بە ناوی فاروق دەمیر وتی، : ١٤٠٠ لیرەم بۆ هاتووتەوە. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشتر زەرەری زۆرمان کردووە، کاتێک دەستیان بە نۆژەنکردنی بۆری ئاو کرد، دوکانەکانمان داخران، بەڵام دواتر پارەی زیاترمان لێوەردەگرن.

ئۆرهان یاڤوز کە ئەویش دوکانی هەیە وتی، " لێرە پارک دروستکرا و بەردی سەرشەقامەکان نۆژەنکرانەوە. ١٦٠٠ لیرەیان لە ئێمە وەرگرت. ئەوە خۆی کاری شارەوانیە، بەڵام هەمووی لەسەر حسابی ئێمە دەکەن."

ف.ق