شاهۆ گەرمیانی فەرماندەیەکی هەپەگە بۆ گەنجانی باشور: روو لە چیا ئازادەکان بکەن

شاهۆ گەرمیانی، فەرماندە لەنێو هەپەگە ڕایگەیاند، کە کاتی ئەوە هاتووە ئاڵای پیرۆز لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەرزبکەینەوە و داوای لە گەنجانی باشوری کوردستان کرد، کە ڕووبکەنە چیا ئازادەکان و لە بەرامبەر داگیرکاریدا بوەستنەوە و خاوەنداری لە وڵاتەکەیان بکەن.

شاهۆ گەرمیانی، فەرماندەی هەپەگە لەبارەی هێرش و شەڕی گەریلا دژ بە داگیرکاریی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

شاهۆ گەرمیانی، وتی: ئەمڕۆ کوردستان لە شەڕدایە، ئەم بێدەنگییە و ئەو بێ ویژدانییەی ئێستا جێی قبوڵ نییە، بۆ کۆمەڵگای شکۆداری کوردستان و بەتایبەتی بۆ خەڵکی باشوری کوردستان دەبێت لە هەموو لایەکەوە دەنگی خۆی لە دژی داگیرکاری و خیانەتکاران بەرز بکاتەوە"
 

گەرمیانی تیشکی خستە سەر خیانەتی پەدەکە و لە بەردەوامیدا وتی: "ئەمڕۆ ڕێبەرێکی کورد هەیە. ڕێبەرانی گەلی کورد لە چیا پیرۆزەکانی کوردستان بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەجەنگن"

گەرمیانی ئاماژەی بەوەدا کە چیتر نابێت خیانەتی پەدەکە لەلایەن گەلی کوردەوە قبوڵ بکرێت و هەمووان لەبەرانبەری بوەستنەوە و وتی: باوەڕ بکەن ئەگەر سوپای و سەربازانی تورک سبەینێ بچنە باشوری کوردستان، ئەوا لە ئەنفال خراپتر دەبێت.

'ئەو خیانەتەی کە پەدەکە ئێستا دەیکات، لە خیانەتی ساڵی ١٩٩٢ گەورەترە'
گەرمیانی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پێویستە گەلی باشوری کوردستان بە هەستیاریی و بیرکردنەوە و زانست لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان هەڵسوکەوت بکەن و وتی: "ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە شۆڕشەکەی دروست کردووە، دەبێت بە هەموو هێز و بیر و بۆچوونەکانتانەوە بەشداری بکەن. مامۆستایانی ئایینی و ڕۆشنبیر و رۆناکبیر و زاناکان و هۆزە نیشتمانپەروەرەکان و خەڵکی بەنرخمان بە گشتی پێویستە سەریان بەرز بکەنەوە. لە دژی ئەم داگیرکارییە و خیانەتە، هەستنە سەرپێ."

گەرمیانی بەبیری هێنایەوە کە ئەو خۆی بۆ ماوەی ٤ ساڵ پێشمەرگە بووە و وتی، " بەڵام لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی پێشمەرگەییەکەمدا تەنیا شەڕی براکوژی و خۆکوشتن ڕوویدا. واتە شەڕ نەبوو بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان. هەروەک چۆن خیانەتێکی گەورە لە ساڵی ١٩٩٢دا کراوە، ئێستا گەورەتر و خراپترە لە ساڵی ١٩٩٢. پێویستە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی خەڵکی باشوری کوردستان هەستیار و بیرمەند و زانا بن."

'ناموس خاکی کوردستانە و خاوەنداری لێبکەن'

فەرماندە شاهۆ گەرمیان پرسی ناموس چییە؟ و وتی، " ناموس خاکی کوردستانە. ئەگەر یەکێک خاکی لە دەست چوو واتە ناموسی لەدەست چووە. داواکاریمان لە پارتە سیاسیەکان و هێزەکان ئەوەیە کە ئەگەر بە راستی پێشەنگایەتی کورد دەکەن، پێویستە هەڵوێستێکی راستەقینە پیشان بدەن، واتە نامەرد نەبن. بە شێوەیەکی دلێرانە لەدژی خائین و داگیرکەران تێبکۆشن. هەندێک کەس شتەکان پێچەوانە دەکەنەوە، هەندێک کەس بە هەڵە و بێ بنەما قسە دەکەن، ئەو قسانە هیچ بناغەیەکیان بۆ نییە، راست و دروست نین. ئێوە راستی و بیردۆزی پەکەکەتان خوێندووە و باش لێی تێدەگەن. هێزە ولاتپارێز و دۆستەکان باش دەزانن. سەیرکەن ئەمساڵ کە شەڕ هەیە، بە تایبەتی لە زاگرۆس شەڕێکی قورس هەیە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆز. کێ رۆژێک بینیویەتی کە دەست لە خاکەکەمان بەربدەین، کەسێک رۆژێک بینی کە ئێمە لەسەر خاکمان هەڵبێین و بڕۆین؟ ئەگەر مەعنەویەت و ئیرادە و ئایدۆلۆژی راس نەبێت، هیچ کەسێک ناتوانێت لە بەرانبەر دوژمن و نەیاران تێبکۆشێت و بەرخۆدان بکات و سەربکەوێت و سەربەرز بژی."

لە درێژەی قسەکانیدا، گەرمیانی تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژیی ئەنفال و لە بەردەوامیدا وتی: داوا لە سەرکردەکانی کورد دەکەم، ماڵی بارزان خۆی سەرۆکی کورد نییە، بەڵکو سەرۆکی خیانەتکارەکانە، بەڵام مافی ئەنفال لە کوێیە. ئەگەر ٢٥ – ٣٠  ساڵە لە کوردستاندا دەسەڵاتدارن، ئایا جگە لە تاڵان و دزی هیچی ترتان هەیە؟ ئایا تا ئێستا حەق و حسابیان بەو کەسانە داوە کە بە ئەنفالدا تێپەڕیون؟ ئایا مافی کەسوکاریانیان داوە؟ واتە جگە لە تاڵانکردن و دزیی بنەماڵەی بارزانی هیچی تر بۆ کوردستان نییە."

رۆژی ئەوە هاتووە ئاڵای پیرۆز لەسەر خاکی کوردستان بەرز بکەینەوە
شاهۆ گەرمیانی بە بەردەوامی ڕایگەیاند: "ئەو ڕۆژە هاتووە کە ئێمە بە ئازادی و سەربەرزی و بەختەوەری بژین. ئیتر ئەو ڕۆژە نییە کە ببینە ئامرازی دوژمن و کۆیلەی خیانەتکار. واتە ڕۆژەکان ئەو ڕۆژانە نین، ئەو ساڵانە بەسەرچووە. واتە بێمانا بووە، ئیتر ڕۆڵی نییە. ئێستا ئەو ڕۆژەیە کە ئاڵای پیرۆز لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان بەرزبکەینەوە. ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە پێویستە هەوڵی بۆبدرێت، ئەوانەی بە دڵ و دڵسۆزیەوە دەجەنگن، خۆیان دەکەنە قوربانی و شەهید دەبن، لەبەردەم چاوتاندان و ئاشکران، ئەمە مێژوو، کەرامەت و راستیە.

هیچ شتێکی دیکە لەبەرانبەر ئەوە مانای نییە. بۆیە پێویستمان بە ڕاستیەکانی کوردستان هەیە. ئێمە پێویستیمان بە شانازیی کوردستان هەیە. لەگەڵ خەڵکی بەشەرەف و سەربەرزی کوردستان. ئێمە چیتر پێویستمان بەوە نیە، مەبەستم کەسێکە کە بەبێ چارەسەر مامەڵەمان لەگەڵ بکات، پێویستیمان بە کەسێک نییە کە چارەسەری پێنەبێت. ئەو ساڵانە بەسەرچووە. ئیتر ئەم گەلە گەلی پێشووتر نییە. ئەم جەماوەرە جەماوەری پێشوو نییە. بێدەنگ نابێت. بێچارە نییە و سەری دانانەوێنێت. تاکەی دەبێت گوێ لە خەڵكێکی دیکە بگرین. تاکەی دەبێت چاوەڕێ بین تاوەکو ماڵوێرانیەکی دیکە ببینین.

'وەرن هەست بە چیا سەرکێشەکانی کوردستان بکەن'

گەرمیانی داوای لە گەنجان کرد کە جێگەیان لەگەڵ گەریلا بگرن و وتی، " بە تایبەتی بۆ گەنجانی کوردستان دەڵێم، وەرن هەست بە چیا سەرکێشەکانی کوردستان بکەن. واتە هیچ ماف و واتەیەکی دیکە بۆ ئەمە نییە. ئەوەی ئازادی بهێنێت ئەم چیا پیرۆزانەن. واتە کەسێکی دیکە، یان دەوڵەتی تورک، نە عەرەب و عەجەم و هیچ داگیرکەرێک ئازادتان ناکات، بە پێچەوانەوە زیاتر سەرشۆرتان دەکات."
ف.ق