شاندی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە بۆ نەورۆز سەردانی ئەلکێیان کرد
شاندی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە بۆ ستارتی نەورۆزی ٢٠٢٢ سەردانی ئەلکێیان کرد و لەلایەن دانیشوانی ناوچەکە بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازیان لێکرا.
شاندی کەجەدە، دەبەپە و هەدەپە بۆ ستارتی نەورۆزی ٢٠٢٢ سەردانی ئەلکێیان کرد و لەلایەن دانیشوانی ناوچەکە بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازیان لێکرا.
ستارتی نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی ' کات کاتی سەرکەوتنە' سبەینێ لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ دەستپێدەکات. بەردان ئوزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە)، ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە)، ئەبرو گونەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و ژمارەیەک پەرلەمانتار سەردانی ئەلکێیان کرد.
دانیشتوانی ئەلکێ بە دەهۆڵ و زوڕنا، بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلەلێدان پێشوازیان لە شاندەکان کرد. دواتر شاندەکە و جەماوەر بە دروشمی ' بژی نەورۆز' تا بەردەم باڵەخانەی هەدەپە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
سبەینێ لە بناری چیای کاتۆی نزیک لە ئەلکێ نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
ف.ق