سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر مه‌زرای كوتۆسیان به‌ زۆره‌ملێ چۆڵ كرد

له‌ چیای كاتۆ هێرشی داگیركاری به‌رده‌وامه‌. سه‌ربازی تورك مه‌زرای كوتۆسی سه‌ر به‌ مارۆنۆسیان به‌ زۆره‌ملێ چۆڵ كرد.

سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر له‌ مانگی نیساندا له‌ چیای كاتۆی جۆله‌مێرگ ئۆپراسیۆنیان ده‌ستپێكردبوو. له‌ ٢٢ی نیساندا له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی مارۆنۆسی كاتۆی شه‌ڕ هاتبووه‌ ئاراوه‌. دوای شه‌ڕ سه‌ربازان گه‌مارۆیان خستبوه‌ سه‌ر گونده‌كه‌، هه‌موو گه‌نجانیان له‌ گونده‌كه‌ ده‌ركردبوو، گوندنیشینانیش له‌ مه‌زرای كوتۆسی سه‌ر به‌ مارینۆس له‌ گوند ده‌ركرابوون.

له‌ ١٨هه‌مین رۆژی گه‌مارۆكه‌دا گوندشنینانی كوتۆس سیخۆڕییان قه‌بوڵ نه‌كرد و مه‌ڕوماڵاته‌كانیان برد بۆ كوێستانی گونده‌كانی دیكه‌. گوندنشینان له‌وێش نه‌یانتوانی بژێوی خۆیان دابین بكه‌ن و ناچار بوون گونده‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن. راگه‌یه‌نرا كه‌ دوای چۆڵكردنی گوند، دوای ئه‌وه‌ی گوندنشینان مه‌ڕوماڵاتیان له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه‌ په‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، سه‌ربازان ئه‌و پرده‌یان رووخاندووه‌. ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه‌ له‌ شاخه‌كانی سه‌ر گونده‌كان له‌ زۆر شوێن ئامێری تۆماركردنی وێنه‌ دانراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ١٨ رۆژ هاتنه‌ناوه‌وه‌ و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ گوند قه‌ده‌غه‌كرا، سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر رێگای گوندی قه‌والێ بۆ مارینۆس خاڵێكی چاودێرییان دانا. راگه‌یه‌نرا سه‌ربازان سیخوڕییان به‌سه‌ر گوندشنینانی قه‌والێدا سه‌پاندووه‌، ئه‌وانه‌ی قه‌بوڵیان نه‌كردووه‌ له‌ گونده‌كه‌ ده‌ركاون و ئه‌وانه‌شی قه‌بوڵیان كردووه‌ له‌ گونده‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب