سروە محەمەد: پەدەكە هۆكاری پەرتەوازەیی نێو ماڵی كوردانە
ئەندام پەرلەمانێكی عێراق رایگەیاندوە؛ هیچ كاتێك وەك ئێستاكە نێوماڵی كورد پەرتەوازە نەبووە و پەدەكەش هۆكاری ئەم پەرتەوازەیەیە.
ئەندام پەرلەمانێكی عێراق رایگەیاندوە؛ هیچ كاتێك وەك ئێستاكە نێوماڵی كورد پەرتەوازە نەبووە و پەدەكەش هۆكاری ئەم پەرتەوازەیەیە.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی یەنەكە بەئاژانسی رۆژنیوزی رایگەیاندوە؛ لەپاش كۆتایهاتنی مانگی رەمەزان و رۆژانی جەژن كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان خێراتر بەرێوە دەچێت و تا ئاستێكی باش بەرەوپێچوونی بەخۆیەوە بینووە. حەوت مانگە بەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عێراق تێپەڕ بوو كەچی حكومەت پێكنەهاتووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر پۆستی سەرۆككۆماریش رایگەیاندوە؛ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق مافی لایەنە كوردیەكان دەزانین و لەناو لایەنە كوردیەكانیش بەمافی یەكێتی دەزانین و سورین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستەش.
سروە محەمەد ئاماژەی بەپەرتەوازەیی نێوماڵی كورد دەكات و دەڵێت:"لەپاش ٢٠٠٣ەوە لایەنە كوردیەكان بەمشێوەیەی ئێستا پەرتەوزە نەبوون، هۆكاری پەرتەوازەیەكەی نێوماڵی كوردانیش پارتیە.
رۆژی دەی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدرا، دوای سێ مانگ لە ئەنجامدانی، ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندكرا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی چەندین دەستپێشخەری لەلایەن بەرپرسانەوە، بەڵام ماوەی حەوت مانگە لایەنەكان نەگەشتونەتە ڕێككەوتن لەبارەی پێكهێناننی كابینەی نوێیی حكومەت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەحەوتی شوباتی ٢٠٢٢ەوە تائێستا، سێ دانیشتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دیارییكردووە، بەڵام هیچكام لە دانیشتنەكان بەهۆی پڕنەبوونەوەی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران و ڕێككنەكەوتنی كوتلە سیاسییەكانەوە ئەنجامنەدراون.
هـ . ب