سوورخوێن ئاڤێستا: ئێمە دوژمن کلیل دەدەین

سوورخوێن ئاڤێستا فەرماندە لە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور وتی، " کاتێک ناوی ' پەنجە کلیل'مان بیست، وتمان؛ لە زاپ دوژمن کلیل دەدەین و وامان کرد و رێگە نادەین بچنە دەرەوە لە زاپ.

سوورخوێن ئاڤێستا فەرماندە لە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور لەبارەی شەڕی هێزەکانی گەریلا لەدژی داگیرکەری بۆ ستێرک تی ڤی قسەی کرد.

سوورخوێن ئاڤێستا ڕایگەیاند، هیچ نیگەرانییەک لە لای گەریلاکانی کوردستاندا نییە، زۆر ڕوون و کۆنکرێتییە و وتی: "بە باوەڕی و ئیرادە و سووربوونی سەرکەوتن، لە بەرامبەر فاشیزم و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدا دەوەستێتەوە. ئەم شەڕە دە ساڵ و سەد ساڵیش بەردەوام بێت، هەتا وڵاتەکەمان ئازاد نەبێت ئێمە ناوەستین. هەتا ئەو فاشیزمە لە کوردستان لەناونەبرێت."

ئاڤێستا ئاماژەی بەوەدا کە هیوای سوپای تورک تەکنیکەکەیەتی و وتی: " هیچ مانایەکی ئەو تەکنیکە لە دژی گەریلاکان نەماوە، ئێمەی گەریلا هەموومان لەشەڕداین و لە ناو شەڕدا سەرقاڵی نوێکردنەوەی خۆمانین."

سوورخوێن ئاڤێستا بەبیری هێنایەوە کە سوپای تورکیای داگیرکەر لە هێرشەکەیدا ناوێکی زۆر سەرنج ڕاکێشی بەکارهێناوە و وتی:"ناویان ناوە "پەنجە - کلیل". کاتێک ئەم ناوەمان بیست، ئێمە لە ناوچەی جەنگ بووین، چاودێریمان دەکرد. لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیاندا چاودێری جموجووڵەکانمان دەکرد، وتمان: "ڕاستە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ناوی پەنجە – کلیلیان بەکارهێناوە، بەڵام لە زاپ کلیلیان دەدەین. ئایا دەتوانن کلیلەکە بکەنەوە و زاپ بەجێبهێڵن یان نا؟ دۆخەکە بەم شێوەیەیە، ئێمە کلیلمان داوە و رێگەی چوونە دەرەوەیان نییە."

فەرماندە سوورخوێن ئاڤێستا ڕایگەیاند، کە ئاستی بەرخۆدان بەرزدەبێتەوە و بەردەوام دەبێت، "ئەم شەڕەی کە لە هەرێمی زاپ ئەنجام دەدرێت، بەرەو ئەنجام دەڕوات. سوپای تورک دەشکێنن بۆ ئەوەی چیتر نەگەڕێنەوە زاپ هاوڕێکان هەمووان خاوەن ئەم بڕیارەن. دەیانخەینە دۆخێکی بێجارەییدا. هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەینە سەریان و رێگە نادەین رۆژێک ئاسوودە بن. نابێت ئاسوودە بخەون.

سوورخوێن ئاڤێستا فەرماندە لە هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور، ئاماژەی بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژەئاستار کرد و وتی، " بە پێشەنگایەتیی یەژئاستار وڵامی هێرشەکەی ١٧ی نیسان هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک درایەوە. هەر ئەندامێکی یەژەئاستار پارێزەرێکی بەهێزی گەلی کوردە. هەموو ئەندامێکی یەژەئاستار پارێزەرێکی زۆر بەهێزە و وەک بازەکان لە دوژمن دەدەن. هیچ ڕێگایەکی تر نییە جگە لە ژیانێکی ئازاد. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە. ئەو پلانانەی کە لەسەر گەریلاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێن، بە پێشەنگایەتیی یەژەئاستار تێکدەشکێنرێن، بە راستی پەنجە – کلیل لە کۆتاییدا لەسەر ئەوان کلیل دەبێت. داگیرکەری تێکدەشکێت و کوردستان دەبێت گۆڕستانی دوژمنان."

سوورخوێن ئاڤێشتا لە کۆتاییدا وتی، " ئێمە دەزانین سەختی هەیە و خۆمان فێری کردووە و بەم تێگەیشتنە دەجووڵێینەوە. دوژمن لە شەڕی زاپدا پەشیمان دەبێتەوە."

ف.ق