سزای نوێی دیسیپلین بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێنرا

نووسینگەی پارێزەرانی سەدە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەردانی داواکاری گشتییان کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆیان دەرکەوتووە دوو سزای نوێ بەسەر ڕێبەری گەلی کورد-دا سەپێندراوە.

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە پارێزەرانی نووسینگەی پارێزەرانی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پارێزەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕێبەر ئۆجالانەوە دەستنەکەوتووە و داوا دەکەن، کۆتایی بەوە بهێندرێت کە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەر ئۆجالانەوە بەدەستناهێنن.

پارێزەران ئاشکرایانکردووە، دوای سەردانیکردنیان بۆ داواکاری گشتیی، بۆیان دەرکەوتووە دووسزای نوێ بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە، یەکێک لە سزاکانیش قەدەغەی دیدارە بۆ ماوەی شەش مانگ، کە لە ١٢ی ١٠ی ئەمساڵەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوکات مانگی ئابی ئەمساڵیش سزایەکی نوێی بەسەردا سەپێندراوە کە “بێبەشکردنییەتی” لە دیدار.

ف.ق