تەرمی شەهید سەرحەد بەڕێدەکرێت

تەرمی شەهید ‘شوکری سەرحەد’ کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریی میتی تورکدا لە سلێمانی شەهید کرا، بەڕێدەکرێت.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، “یاسین بولوت” ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، کە بە ‘شوکری سەرحەد’ ناسراوە، لەلایەن میتی تورکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامیدا شەهیدبوو.

تەرمی شەهید شوکری سەرحەد کە چوار گولـلەی بەرکەوتبوو و شەهیدبوو، لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە براوەتە مزگەوتی ‘ئەحمەدی حاجی عەلی’ لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی و دوای کاروباری ئاینی،  بە مەرسیمێکدا تەرمەکەی بەڕێدەکرێت.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پەکەکە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و رایگەیاندبوو، کە پێویستە خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی شەهید یاسین بوڵوت بکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی سلێمانی لەبەرانبەر کردەوە قێزەونەکانی میتی تورک و حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشێست بێدەنگ نەبن.

ف.ق