تەڤگەری دیموکراتی گەلی کورد: پەکەکە جەنگاوەری ئازادیە

نەژاد عەلی قادر ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری دیموکراتی گەلی کورد بەشداری خۆی لە کەمپەینی 'دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر' راگەیاند و وتی، " پەکەکە تیرۆر نییە، پەکەکە جەنگاوەری ئازادیە.

دەستپێشخەری نێدەوڵەتی دادپەروەری بۆ کوردان بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە سەرانسەری وڵاتانی ئەمڕۆپا کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێکردووە کە ئامانجی کۆکردنەوەی ٤ ملیۆن ئیمزایە. کەمپەینەکە بە پێشەنگایەتی ١٠٠٣ ڕۆشنبیر، ئەکادەمی، سیاسەتمەدار، زانیار، هونەرمەند و چالاکوانی سۆسیالیستی ئەوروپا، ئاسیا، ئوستوڕالیا و ئەفریقا و ٣٠ وڵات بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەدا و بۆ بەهێزکردنی هەڵمەتەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەم لە شاری سلێمانی و لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان بە بەشداری دەیان ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار و هونەرمەند و کەسایەتی باشور بە دروشمی "کاتی ئازادیە، کەمپەینی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی: دادپەروەری بۆ کوردان، داوا دەکەین بە زوترین کات پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت' راگەیەنرا.

رۆژ بە رۆژ لەنێو لایەنە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگا ئەم دەنگە بەهێز دەبێت و داوا دەکرێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و پشتیوانییەکی باش پێشکەش دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا، نەژاد عەلی قادر، ئەندامی ئەنجومەنی دیموکراتی گەلی کورد، بەشداریی خۆی لە کەمپەینەکەدا ڕاگەیاند.

نەژاد عەلی قادر ئەندامی ئەنجومەنی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کورد دەربارەی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی تیرۆر و ئەو کەمپەینە جیهانیە بۆ ئاژانی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و پشتیوانی بزوتنەکەیانی بۆ ئەو کەمپەینە ڕاگەیاند.

لە سەرەتای قسەکانی نەژاد عەلی قادر وتی:" یەکێک لە ئاستەنگیەکانی بزاڤی ئازدیخوازی کوردستان(پەکەکە) ئەوەیە کە بە بڕیارێكی سیاسی و بەرژەوەندیخوازانەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا، پەکەکە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە، شکاندی ئەو تەوەق و ئاستنگە زیاتر نیازی ئازدیخوازی پەکەکە دەردەخات، بۆ ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی، ڕێگەی گەشتین بە داواکاریەکان ئاسانتر دەکات."

"بۆ ئەوەی ئاشتخوازێکی باشبیت، دەبێت جەنگاوەرێکی بوێر بیت"

هاوکات ناوبراو وتیشی:"بۆ ئەوەی ئاشتخوازێکی باشبیت،" دەبێت جەنگاوەرێکی بوێر بیت" ئەمرۆ پەکەکە ئەو جەنگاوەرەیە لە کوردستان و لە تورکیاش جەنگ بەرێوەدەبات لە پێناو ئاشتی و ئازادی."

نەژاد عەلی قادر تیشکی خستە سەر داگیرکاری و وتی: بەداخێکی زۆرەوە ماوەی سەد ساڵە داگیرکەرانی کوردستان نیشتیمانی ئێمەیان پارچە پارچە کردەوە و داگیرکردوە، هەروەها وتیشی:" خۆشبەختانە ئەو داگیرکردن و پارچەکردنە نەیتوانیوە هەست و سۆزی کوردان لە پارچە جیاوازەکان بۆ یەکتر دادببرێت و کەم بکاتەوە."

لە درێژەی قسەکانیدا نەژاد عەلی قادر وتی:" کاتی ئەوە هاتوە ئەو هاوسۆزری و یەکێتیە، یەکانگیرتر بکرێت، هەموو نەتەوە و نیشتیمان باوەش بکەین بە یەکدا و بۆ سەرخستنی تێکۆشان لە هەموو شوێنێکی نیشتیمان، دەبێت سەرکەوتن و پێشکەوتنی خەبات و تێکۆشان لە هەر پارچە و شوێنێکی نیشتیمان بە سەرکەوتن و پێشكەوتنی خۆمان بزانین."

لە کۆتای قسەکانیدا دووبارە پشتیوانی بزوتنەوەکەیانی بۆ کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە(لیستی تیرۆر) ڕاگەیاند و وتی:" ئێمە بەناوی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانەوە بە هەموو شێوازێك پشتیوانی دەرهێنانی پەکەکە دەکەین لە لیستی تیرۆر و داوا دەکەین ئەو بزاڤە ئازدیخوازە بە زووترین کات  لە (لیستی تیرۆر) دەربهێنرێت."

ف.ق