تەڤگەری ئازادی: بەرۆحیەتی راپەرینێکی سەردەمیانەوە رووبەرووی هەرەشەی داگیرکەران دەبینەوە

دەستەی سەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی راپەرینی باشوری کوردستان لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " رۆحی راپەرین هەرڤزیندووە و هیچ هێزێکی داگیرکەر و خیانەتکاریەک ناتوانێت بیوەستێنێت.

تەڤگەری ئازادی راشیگەیاند، لەرۆژگاری ئەمرۆشدا کەکێشە و قەیرانەکان گەیشتوون بەلوتکە دەسەڵاتداران ئامادەی جێبەجێکردنی داخوازیەکانی گەل نین و بەردەوامن  لەقۆرخکاری و وابەستەیی  و گەندەڵی و ستەمکاری، بۆدەربازبوون لەو لەودۆخە دژوارەدا لەهەر کاتێک زیاتر پێویستمان بەزیندوکردنەوەی روحیەتی راپەرینە هەروەک چۆن گەل لەشیلادزێ بەرووی داگیرکەرانی تورکدا راپەری هەروەک چۆن لەگارەی سەربڵند گەریلای ئازادی داگیرکاری تێکشکاند وبەردەوام بوو لە پشتیوانی گەلی کۆڵنەدەری رۆژئاوا و باکورو رۆژهەڵات ، بەهەمان روحیەت و ئیرادەوە پەرە بە تێکۆشانی دیموکراتیانە ئەدەین  بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکانی گەل و ئامانجە کانی شەهیدانی راپەرین.

راگەیەنراوەکەی تەڤگەری ئازادی بەم شێوەیەیە:

"لەرۆژێکی وەک ئەمرۆدا لەبەرەبەیانی ٥/٣ /١٩٩١ لەشاری رانیەوە ڕاپەرینێکی جەماوەری لەدژی رژێمی دکتاتۆری بەعس بەپێشەنگایەتی گەنجان و ژنان و خەڵکی وڵاتپارێز و ئازادی خواز دەستی پێکرد، لەماوەیەکی کورتدا داموو دەزگا سەرکوتگەرە  ئەمنی و سەربازیەکانی ئەو رژێمە داپڵۆسێنەرە لەلایەن گەلەوە دەستیان بەسەرداگیرا و بانگی سەرکەوتنی راپەرین درا، ئەو راپەرینە نەسرەوت تا بادینان و کەرکوک و حەمرین تادەگات بەخانەقین شاربەشار و دێ بەدێ  هەموو باشوری کوردستانی گرتەوە، لەکاتێکدا رژێمەکەی سەدام لەشەری کەنداودا توشی شکستێکی گەورەهاتبوو بەتەواوی گۆشیرو گەمارۆ دراوبوو، بەهۆی سیاسەتە شەرنگێزیەکانی رووبەروی داروخانێکی گەورە ببۆوە، ئەوەش بوە هۆی رەخساندی دەرفەتێکی مێژووی بۆ رزگاربوونی گەلی کورد لەستەم و زۆرداری و کۆمەڵکوژی و  سیاسەتی شۆڤینستانەی رژێمی دکتاتۆری بەعس کەبۆماوەی دەیان ساڵ بوو بەدڕندانەترین شێوە بە کوشتن و تۆقاندن و کاولکردن و راگواستن خۆی بەسەر گەلی کوردو گەلانی عێراقدا سەپاندبوو، سەرکەوتنی راپەرینی ئازاری ١٩٩١سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێنایەکایەوە لەتێکۆشانی خەباتی ئازادی خوازانەی گەلی کورددا بۆیەکەم جاربوو دوای هەرەس و شۆرشەکان  گەل خۆی هەستێتەوە ئەوەش دەرئەنجامی یەکیەتی و یەکریزی گەل وهێزەسیاسیەکان بوو لەو کاتەدا، راپەرینی گەلی باشوری کوردستان  وەڵامێک بوو بۆهەموو داگیرکەران و ناحەزانی کورد ئەوەی سەلماندەوە سەر بۆ ستەم وداگیرکاری دانانەوێنێت، بەڵام مەخابن ئەو یەکگرتووی و یەکیەتیەی گەل بەهۆی تەماع کاری وخۆسەپاندنی هێزەسیاسیەکان زۆری نەخایاندو هەرزوو رێبەرایەتی راپەرین لەدەستی گەل دەرخراو کەوتە دەست ئەوحیزب و گروپ و کەسانەی مێژوویەکی رەشیان هەبوو لە شەرو یەکترکوشتن و راوەدونانی یەکتری،  لەبەر هەڵپەیان بۆ دەسەڵات کەوتنە ململانیی یەکتری و دابەشکاری و تاڵانکردنی سامانی گشتی و راکێشانی هێزی داگیرکەران بۆسەرخاکی کورردستان دەر ئەنجام شەری ناوەخۆو شەری تێکۆشەرانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و  دەرئەنجام بەلارێدابردنی ئامانجەکانی راپەرینی بەدواداهات ، خەڵکی تینوی ئازادی و دیموکراسیان بەرەو بێهیوایی زیاتربرد بەم شێوەیە دەسەڵات لەدۆڵێک وگەل لەدۆڵیکدا هیچ متمانەو باوەریەکیان لەنێوان خۆیان گەلدا نەهێشتەوە دوای چەندین ساڵ لەحوکمرانی و هاتنە کایەیی رووداو گۆرانکاری کاریگەر و دەرفەتی زێرین   لەناوچەکەدا کەدەکرا بۆ مسۆگەرکردنی ماف وداخوازیەکانی گەلی کوردئەنجامی باشی لێ بەدەستبخرێت بەڵام بەهۆی سیاسەتی نادیموکراتیانەو وابەستەیی بەداگیرکەران سەرەرایی  ئەنجامدانی پێنج بۆ شەش پرۆسەی هەڵبژاردن و دروست بوونی حکومەت و پەرلەمان تادەگاتە رۆژی ئەمرۆ باشوری کوردستان نەبۆتە خاوەن دامەزراوەیەکی نیشتیمانی کەجێی باوەری گەل بێت، دامەزراوە هەلبژێردراوەکانی وەک پەرلەمان و دادگاکان  بێرۆڵ کراون و بەویستی حیزبی وکەسی کاردەکەن هێزیگێشمەرگەو پۆلیس لەژێر هەژموونی حیزبیدا بەرێوەدەبرێن.  دەسڵاتدارانی باشوری کوردستان ماوەی ٣٠ساڵە بەپێچەوانەی ئامانجەکانی راپەرین بە سیاسەتێکی نادیموکراتی و وابەستە بەداگیرکەران بەردەوامیان بە قۆرخکاری دەسەڵات و گەندەڵی و تاڵانی سامانی گشتی دا و بە ناشیرین ترین شێوازی سەرکوتگەرانە روبەروی نارەزایەتی و داخوازی یەکانی  کۆمەڵگا بووونەتەوە، رەشە کوژی سەر ژنان و کۆچی گەنجان کوشتنی خۆپێساندەرانی بێکار ونارازی و سەرکوت وگرتنی رۆژنامەنوسان و دەنگەنارازیەکان بۆتە کاری ئەودەسەڵاتە وابەستە و خۆسەپێنە کە مێژوویەکی دووروو درێژە یاری بەچارەنوسی گەل دەکات، ئەوەش وایکردووە باشوری کوردستان  رووبەروی قەدەری نادیار و دەیان کێشەی سیاسی و ئابوری و دەردی هەمەلایەن ببێتەوە، رووداوە لەبیرنەکراوەکانی  شەری داعش  و جێهێشتنی ئێزیدیەکان بە بێ پاراستن بۆ درندەکانی داعش، بەهەدەردانی خوێنی هەزاران پێشمەرگەی شەهید و لەدەستدانی کەرکوک و نیوەی خاکی کوردستان لە کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەردا، تاڵانکردنی نەوتی کوردستان و بێمووچەکردنی فەرمانبەران سەرکوت و بەرتەسکردنەوەی  ئازادیەکان و گرتنی رۆژنامەنووس چالاکانی مەدەنی لەبادینان ودادگایی کردنیان، کوشتنی خۆپێشاندەرانی نارازی، لەولاشەوە واڵاکردنی سنورەکان بەرووی داگیرکەرانی کوردستاندا بووەتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگاو تەراتێنی ئازادانە بۆ دەزگاسیخوری وهەواڵگریەکان و دابرینی تاک و کۆمەڵگا لە بەهاورەنج وکلتوری خۆی ئەوەش نیشانەی شکست وداروخانێکی ئەخلاقی وسیاسی ئەو دەسەڵاتە شکستخواردووەیە کەچیتر ناتوانێت بەساختەکاری و گەندەڵی بەردەوامی بە ملهوریەکانی بدات بۆیە لەجیاتی چارەسەری کێشەکان و وەڵامدانەوەی داخوازیەکانی گەل کێشەو قەیرانی زیاتر دەخوڵقینێت، لەرۆژگاری ئەمرۆشدا کەکێشەو قەیرانەکان گەیشتوون بەلوتکە دەسەڵاتداران ئامادەی جێبەجێکردنی داخوازیەکانی گەل نین و بەردەوامن  لەقۆرخکاری و وابەستەیی  و گەندەڵی و ستەمکاری، بۆدەربازبوون لەو لەودۆخە دژوارەدا لەهەر کاتێک زیاتر پێویستمان بەزیندوکردنەوەی روحیەتی راپەرینە هەروەک چۆن گەل لەشیلادزێ بەرووی داگیرکەرانی تورکدا راپەری هەروەک چۆن لەگارەی سەربڵند گەریلای ئازادی داگیرکاری تێکشکاند وبەردەوام بوو لە پشتیوانی گەلی کۆڵنەدەری رۆژئاوا و باکورو رۆژهەڵات ، بەهەمان روحیەت و ئیرادەوە پەرە بە تێکۆشانی دیموکراتیانە ئەدەین  بۆ بەدیهێنانی ماف و ئازادی یەکانی گەل و ئامانجە کانی شەهیدانی راپەرین،  بەردەوامی نارەزایەتیەکان لەبەرامبەر ستەم وناعەدالەتی دەسەڵاتداران مانای  زیندوومانەوە ورووحیەتی یەکگرتوانەی راپەینە، ئەو ئیرادەیەی بەستەڵەکی ترس و بێدەنگی و ستەمکاری شکاند و لەبەرامبەر درندەترین رژێمی کۆمەڵکوژو ستەمکاری بەعسدا وەستایەوەو لەکوردستانی وەدەرنا، ئەو روحیەتە ئازاد و باڵایە هەرزیندووە و هیچ هێزیکی داگیرکەرو  خیانەتکاریەک  ناتوانێت بیوەستێنێت.

ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە گەل لەباشوری کوردستان توانای ئەوەی هەیە رووبەرووی کیشەو قەیرانەکان ببێتەوە و سەرکەوتنیش مسۆگەربکات، بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پابەندی خۆمان بەروحی شەهیدانی راپەرین و سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان رادەگەیەنین لەسەر رێبازو ئامانجی ئەوان درێژە بەتێکۆشان ئەدەیین لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە تەواوی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاو ژنان وگەنجان، کەسانی ئازادی خواز دەکەین بەروحیەتی راپەرینێکی سەردەمی و نەتەوەیی و دیموکراتیانەوە رووبەرووی هەرەشەی داگیرکەران ببنەوە و خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گروپ و دەستەکاندا رێکبخەن و بەرێبازو هزرێکی نوێوە پەرەبە تێکۆشانی دێموکراتیانە بدەن ئەوەش مسۆگەرە سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دێنێت گەلی ئێمەش هەرشایەنی سەرفرازی وسەرکەوتنە 

نەمری بۆ شەهیدانی راپەرین و سەرجەم گیان بەختکردوانی رێگای ئازادی.

سەرکەتوبێت خەباتی ئازادی خوازانەو  دیموکراتیانەی گەلی کورد."

ف.ق