ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئەو چالاکییە بڵاوکردبووە:
"ڕۆژی ٢٧ی تەمووز لە کاتژمێر ١١:٣٠ کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە ناوچەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگەوە دەڕۆیشتن بۆ بنکەى سەربازیی وارگەنم، لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە لە نێوان گوندەکانی بان و یەکماڵ دا خرانەوە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ و بە تەقاندنەوەى بۆمب چالاکییەکی سەرکەوتوانەیان لە دژ ئەنجامدان.
لەو چالاکییە سەرکەوتووانەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازی لە جۆری کیربیی سوپای تورکی داگیرکەر تێکشکێنرا و بەلایەنی کەمەوە ٦ داگیرکەر سزادران و ١٠ داگیرکەری تریش برینداربوون.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکی داگیرکەر بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگای نێوان گەڤەر، شەمزینان و یەک ماڵای خوارووی داخست و کوژراو و بریندارەکان و پاشماوەی ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکەى لە ناوچەکە برد".
ژ.ت