ڤیدیۆیی چالاکیی یەژاستار لە وەرخەلی زاپ بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستاری بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی ٢٦ی نیساندا لە ناوچەی وەرخەلی زاپ لە دژی داگیرکەران ئەنجامیاندا و لە چالاکییەکەدا ٨ داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووە:

"ڕۆژی ٢٦ی نیسان هێزەکانی یەژا ستارمان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەل گروپێک لە داگیرکەرانیان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵیانکردن. لە کاتژمێر ١٨:٤٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لەو چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزادران و ٢  داگیرکەریش برینداربوون. سوپای تورکی داگیرکەر ئێوارە ناوچەکەیان تۆپباران کرد و بە هاوکاریی هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانیان  کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە".

ژ.ت