ئاندۆک ئامەد گەریلای هەپەگە: بە ڕۆح و ئیرادەی پەکەکە دوژمن تێکدەشکێنین

ئاندوک ئامەد گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکان بە ڕۆح و ئیرادەی پەکەکە تێدەکۆشن و هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بە گەریلاکان بهێنێت.

ئاندۆک ئامەد گەریلای هەپەگە بە بۆنەى ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ئاژانسەکەمان، ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕایگەیاند، ئەوان بە ڕۆح و ئیرادەی پەکەکەوە لە تێکۆشاندان و هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بە گەریلاکان بهێنێت و وتی، "لەم سەردەمەدا دەوڵەتە فاشیستییەکان بە هەموو شێوەیەک بەسەر گەلەکەمان و ڕێبەرایەتیماندا دێن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو دەرفەتەکان و تواناکانی خۆی خستووەتە کار بۆ کۆتایهێنان بە گەریلا، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە هەموو هێزی خۆیانەوە ناتوانن هێزی گەریلا تێکبشکێنن. ئەوەش جارێکی تر لە زاگرۆس سەلمێنرا. فاشیزم لە دژی گەریلا کەوتووەتە ناو ترس و تۆقاندنێکی گەورەوە. ئەو سەرکەوتنانەی لەلایەن گەریلاکانەوە بەدەستهاتوون، نیشانە و سەلمێنەری ئەوەن، کە بە دڵنیاییەوە ئەمجارە گەریلا  شکست بە دەوڵەت دەهێنێت".

گەریلا ئەندۆک لەبارەی هەستی خۆی سەبارەت بە پەکەکە وتی، "پەکەکە پێش هەموو شتێک هیوا، باوەڕ و پەیوەستبوونمان فێر دەکات. لە ناو گەلی کورددا هیوای دروست کرد. پەکەکە بۆ من جۆش و حەماسەتێکی گەورەیە. من بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەشداری ئەم ژیانە بووم. ئێمە بۆ ئازادیی هەموو مرۆڤایەتی دەجەنگین. تاوەکو ئێمە لە سەر دۆزی پەکەکە تێبکۆشین هیچ هێزێک ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت".

لە کۆتایی قسەکانیدا گەریلا ئاندۆک بانگەوازی بۆ گەنجان هەبوو و وتی، "ئێمە بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین. کاتی ئەوە هاتووە هەموو گەنجان هەستن و بەشداری ئەم دۆز ببن. دەوڵەتە داگیرکەرەکان لە ناوبردن و سڕینەوەی گەلی کوردیان بۆ خۆیان کردووەتە ئامانج.  بۆ ئەوەی ئێمە ئەو دوژمنە تێکبشکێنین، پێویستە گەنجان بەشداری تێکۆشان بن. بانگەوازی من ئەوەیە، کە گەنجانی باکوری کوردستان بەشداری لە ڕیزەکانی شۆڕش دا بکەن، بەتایبەتی بانگەوازم بۆ گەنجانی ئامەدە، کە نابێت لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکەر سەر نەوی بکەن. ئامەد بە ڕۆح و ئیرادەی ١٤ی تەمووز بەرخۆدانی کرد و لە ئێستا بەدواوەش هەر بەو ڕۆحە و بەو شێوەیە تێکۆشان دەکات".

ژ.ت