ئاوی دەریاچەی زرێبار ٤٠٪ کەم بووە

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مەریوان، ئاوی دەریاچەی زرێبار ٤٠٪ کەم بووە.

ئیبراهیم هیمەت بۆلەند سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگەی مەریوان، ئاوی دەریاچەی زرێبار بەپێی ساڵی ڕابردوو، ٢٠ ملیۆن مەترچوارگۆشە کەمی کردووە کە دەگاتە ٤٠٪.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەکە کرد و وتی، "وشکەساڵی ئەمساڵ و زیادبوونی بیر لە دەوروبەری دەریاچەکە هۆکاری کەمبوونی ئاوی دەریاچەکەیە.

هەروەها ئاوی ماڵان کە دەڕژێتە ناو دەریاچەکەوە بووەتە هۆی پیسبوون و زۆر بوونی ڕێژەی قامیش لەناو دەریاچەکەدا کە ئەویش دەبێتە هۆکاری کەمبوونی ئاوی دەریاچەکە.

زۆر جار رێکخراوەکانی مەدەنی و ژینگەپارێزان باسی کیشەی کەم ئاو و سووتاندنی دارستانەکان دەکەن. هەرچەندە بەرپرسان ئێدی باسی کارەساتی کەمئاوی دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکیان بۆ رێگریکردن لە وشکبوونی دەریاچەکان نەناوە.

ف.ق