ئه‌دهه‌م بارزانی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆی شه‌رمه‌زار كرد
سیاسه‌تمه‌دار ئه‌دهه‌م بارزانی، كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆی شه‌رمه‌زار كرد و وتی، "له خاكی پیرۆزی شه‌هیدان بچنه ده‌ره‌وه. گوێ له ده‌نگی توڕه‌یی گه‌لی باشوری كوردستان بگرن".
سیاسه‌تمه‌دار ئه‌دهه‌م بارزانی، كۆمه‌ڵكوژی له زاخۆی شه‌رمه‌زار كرد و وتی، "له خاكی پیرۆزی شه‌هیدان بچنه ده‌ره‌وه. گوێ له ده‌نگی توڕه‌یی گه‌لی باشوری كوردستان بگرن".
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به تۆپ هێرشی كرده سه‌ر گوندی پهرخێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ده‌ركاری ناوچه‌ی زاخۆ له پارێزگای دهۆك. زانرا كه له هه‌رێمی ئاماژه‌پێكراو گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب كراونه‌ته ئامانج. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا تائێستا ٨ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ١٧ كه‌سیش برینداربوون. له‌و دیمه‌نانه‌ی دوای تۆپبارانه‌كه تۆمار كراون ده‌بینرێت كه له ناو كوژراو و برینداره‌كاندا ژن و منداڵیش هه‌یه.
سیاسه‌تمه‌دار ئه‌دهه‌م بارزانی له باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "من به توندی كۆمه‌ڵكوژیی زاخۆ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌م كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا شه‌هیدبوون و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازم.
وه تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر زاخۆی شۆڕشگێڕ به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. له خاكی پیرۆزی شه‌هیدان بچنه‌ده‌ره‌وه. گوێ له ده‌نگی توڕه‌یی گه‌لی باشوری كوردستان بگرن".
هـ . ب