ئه‌فسه‌رێكی ده‌ستدرێژیكار به بێ‌تاوان نیشاندرا
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی چاوشی پسپۆڕ به‌ناوی عومه‌ر ئایاس كه له مێردین بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستدرێژی كردبوه‌سه‌ر ژنێك، به بێ‌تاوان نیشان درا.
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی چاوشی پسپۆڕ به‌ناوی عومه‌ر ئایاس كه له مێردین بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ستدرێژی كردبوه‌سه‌ر ژنێك، به بێ‌تاوان نیشان درا.
چاوشی پسپۆڕ عومه‌ر ئایاس كه له فه‌رمانده‌یی ئاڵای میكانیزی ٧٠هه‌مینی سوپای تورك ئه‌ركداره، له مێردین له كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ه‌وه تا حوزه‌یرانی ٢٠١٩ به هه‌ڕه‌شه ده‌ستدرێژی كردبوه سه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ. ئه‌فسه‌ری ده‌ستدرێژیكار عومه‌ر ئایاس به تۆمه‌تی "به هه‌ڕه‌شه و گوشار مرۆڤ له ئازادی بێ به‌ش كردن" و "ده‌ستدرێژی" دادگایی كرا.
له‌دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه داواكاری تورك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه "به ره‌زامه‌ندی ژنه‌كه بووه" و ویستی كه ده‌ستدرێژیكار بێ‌تاوان نیشان بدرێت.
ده‌سته‌ی دادگاش بڕیاری بێتاوانی بۆ ده‌ركرد.
هـ . ب