'یەکێتی و یەکبوونی گەل سەرکەوتن مسۆگەر دەکات'

پەیمان ڤیان: ئازاری کورد، عەرەب، بەلوچەکان یەکن، ئازاری گەلی چەوساوە لە ئێران یەکە. تاکە ڕێگای ئازادکردنی گەل ئەوەیە کە یەکدەست بن .

لە ١٥ی تەموزەوە خەڵکی ئەهواز دژی سیاسەتی ڕژێمی ئێران لەبەرانبەر بێ ئاوی و زیادبوونی کێشە ئابورییەکان دەستیان بە خۆپیشاندانی جەماوەری کردووە. خۆپیشاندانەکە تەنیا بە ئەهواز سنووردار نەبووە و تەشەنەی کرد بۆ چەند شاری دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران . لە خۆپیشاندانەکاندا تووڕەیی خەڵک لە دژی ڕژێمی ئێستا سەری هەڵدا. بەپێی ئامارە فەرمیەکان لە خۆپیشاندانەکاندا لانیکەم هەشت خۆپیشاندەر کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) پەیمان ڤیان لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەکانەوە قسەی کرد. پەیمان ڤیان سەرنج رادەکێشایە سەر یەکبوونی گەل لەم قۆناغەدا و بەرزکردنەوەی تێکۆشان.

پەیمان ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار ، بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

”زیاتر لە ١٠ ڕۆژە خەڵکی ئەهواز لەسەر پێن و داوای مافی ڕەوای خۆیان دەکەن، گەل داوای ئاو دەکات، بەڵام ڕژێمی دیکتاتۆری بە تەقەکردن وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک دەداتەوە. دەیان گەنجی عەرەب لەم خۆپیشاندانانەدا گیانیان لە دەستدا ، بەڵام گەل سوورە لەسەر ئەوەی کە مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنێت . ڕژێمیش بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات گەل بە کۆمەڵکوژی بێدەنگ بکات. خەڵکەکە نەک هەر باسی ئاوی خواردنەوە دەکەن ، بەڵکو داوای مافی ژیانیش دەکات. هەزاران خێزان بێ ئاو بوون، بژێوی زۆربەی خەڵکی لەسەر راوەماسیە، بەڵام روباری کارون بەرەو وشکبوونەوە دەچێت و ئەوەش بژێوی خەڵکی نەهێشتووە، ئەو ئاژەڵانەی لە خوورستان هەیە بەهۆی بێ ئاوییەوە گیان لە دەست دەدەن، هەزاران گامێش مردوون و خەڵکی ناتوانن لەسەر خاکەکەیان کشتوکاڵ بکەن. لەبەرئەوەی ڕژێمی ئێران ئاوی ئەو وڵاتەی وشک کردووە،، بەهۆی ئەوەی ئاوی ڕوباری کارون دەگوازێنەوە بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران، بۆیەش ئاوی ڕووباری کارون وشک بووە، ژیانی قورس کردووە و گەل رووبەرووی مردن بووەتەوە. تایبەتمەندیەکانی ئەم ڕژێمە، کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە، قڕکردن و سێدارەیە، کە ٤٢ ساڵە وەڵامی ڕژێم بۆ داخوازییەکانی گەل بووە. سەرەتا ئەم پەیامەیان بۆ گەل نارد، یان ئەوەتا تۆ لە کەلتوور و ئەخلاق و هەبوون دوور دەکەویتەوه و نکۆڵی لە خۆتان دەکەن، یان کۆمەڵکوژ دەکرێت، بەم شێوەیە دەیانویست سیستەمێکی دیکتاتۆری بەسەر گەلدا بسەپێنن. گەلی کورد ، عەرەب و بەلۆچ ساڵانێکە قوربانی ئەم سیستەمەن و ئەم گەلانە لەسەر جوگرافیایەکی دەوڵەمەند دەژین کە ملیۆنەها مرۆڤ دەتوانن تێیدا بژین ، بەڵام منداڵانی ئەم وڵاتە دەوڵەمەند نابن و و بۆ پارویەک نان کۆڵبەری دەکەن و گیان لەدەستدەدەن ، خۆیان دەکوژن یان بەهۆی بێکارییەوە ئاوارە دەبن و بەم شێوەیە سوکایەتیان پێ دەکرێت. لەژێر ناوی سیخوڕی بەلوچەکان گولەباران دەکرێن ، تەنانەت وەک مرۆڤ ناویان نابرێت ، وەک ئەهواز ئاویان لەسەر دەبڕن و ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە . ساڵانێکە ماڵ و سەروەرت و رەنجی ئەم خەڵکە دەدزن و تاڵان دەککەن. کەلتوری و مەعنەویان دەدزرێت بۆ خزمەتی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی بەکاردەهێنرێت. ٤٢ ساڵە ئەو گەلانە کۆمەڵکوژ کراون و کۆمەڵکوژییەکی سیاسی، کەلتووری و فیزیکییان لەبەرانبەر کراوە. هەر لە سیستەمی پاشایەتییەوە تا مێژووی ڕەشی ڕژێمی ئیسلامی ، خەڵکی ئەهوازیش وەک گەلی کورد بوونەتە قوربانی . لەم سەدەی ڕابردوودا کوشتار و ئەسیملاسیۆن و گۆڕینی دیمۆگرافی و وێرانکردنی ئەو سروشتەکەیان، بووەتە یادەوەری ئەو گەلانە. برسی کراون، ڕژێم هەوڵی دا بە برسێتی لە سێدارەیان بدات، زوڵمیان لێ کرا و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە و لە سێدارە دران، بەڵام هەرگیز خۆیان رادەستی سیستمی فاشیستی ئێران نەکردەوە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا ناڕەزایەتیی گەل زیادی کردووە و سەرهەڵدانەکانی گەلانی چەوساوە لە دژی سیستەمی تاڵانکاری ڕژێمی ئێران زیاتر بووە. ئەم ڕاپەڕینانە بنەمای سیستەمی فاشیستی ئێران دەهەژێنێت، کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕژێم بکەونە ناو ترسێکی جدییەوە. دەتوانین بڵێین لە ماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا ناڕەزایەتی خەڵک بەردەوام بووە ، بەڵام بە لایەنی کەمەوە ١٠ ساڵ لە نێوانیاندا هەیە و زیاتر خەڵکی ڕاهێنراون بە مێشکی ئەم ڕژێمە دا ، پشتیوانیان لەو ڕاپەڕینانە کردووە و ناڕەزاییەکانی جەماوەریان پێچەوانە کردەوە و خستویاننە خزمەتی دەسەڵاتێکی دیکەوە . بەڵام دەتوانین بڵێین لە ساڵی ٢٠١٧ەوە هەموو ساڵێک گەل بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ ڕاپەڕیوە و لە بنەڕەتەوە ئەو سیستمەی ئێستا ڕەتکرایەوە ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەم ناڕەزایەتیانە بە ئیرادەی خەڵک پەرە دەستێنێت ، ئەمە زۆر گرنگە . پێشتر خەڵکەکە دەیانوت دەبێت گۆڕانکاری لە ڕژێمدا بکرێت ، بەڵام ئێستا خەڵکەکە دەڵێن دەبێت لە بناغەوە تێکبشکێنرێت ، چونکە ئەوانەی بەناوی گۆڕانەوە هاتوون هەر ئەو دەسەڵاتە بوون کە تەنیا دەمامکەکانیان گۆڕیوە ، بەڵام ئێستا دەمامکەکانیان کەوتووە و ڕووی خۆیان بۆ خەڵک ئاشکرا کردووە . دەسەڵاتداران لەسەر خوێنی گەل دەژین ، هەموو درووشمەکانی گەل لە دژی ویلایەتی فەقێتە ( باڵاترین دامەزراوەی گرێدراو بە خامنەیی ) . ئیتر هیچ پێشبینی و ئومێدێک بۆ گەل لەم سیستمە نییە و بە یەک دەنگ داوای ڕووخانی دەکەن، ئەم شەپۆلی ڕاپەڕینانە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە دەستیان پێکردووە و لە هەموو شارەکانی ئێران بەرخۆیان هەیە. لە دوای شۆڕشی ئێران، ئەوە یەکەم جار بوو کە ئەو جۆرە سەرهەڵدانە گەورە و ڕادیکاڵانە ئەنجام بدرێن، تا ئێستا ئەم سەرهەڵدانە نەوەستاوە و ڕژێم بەردەوام بە کۆمەڵکوژی هەوڵی بێدەنگکردنی گەلیداوە.لە سەرهەڵدانە گشتییەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا کە بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە دەستیپێکرد، هەزاران گەنج کوژران و تا ئێستاش دەیان گەنج لە ئەشکەنجەدان و دەیانیش بێ سەروشوێنن. ڕژێم کە لە قەیرانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازیدایە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات خەڵک قڕ بکات. بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بەڕێوەببات؛ گەورەترین باج بە خەڵک دەدات، بۆیە چیتر خەڵک سەبری نەماوە و دەچنە سەر شەقامەکان. لەبەر ئەوەی هیچ شتێک نەماوە کە گەل لەدەستی بدات، مافی ژیان نەماوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی سیستەمی نکولی کردن دەبنەوە و لە هەر ساتێکدا ئەگەری تەقینەوەیەکی گەورە هەیە.

ڕژێمی ئێرانی داگیرکەر ئاوی ڕووباری کارون وشک دەکات، بۆیە گەل هەر برسی و تینوو دەمێنێتەوە، ڕۆژانە گەنجانی ئەو خەڵکە لە سێدارە دەدات، هیچ مافێک بۆ ژیان بۆ ئەو خەڵکە ناناسێت، کاتێک گەل دەنگی ناڕەزایەتی بەرز دەکاتەوە، یەکەم قسەی بێنرخی ئەوان ئەمەیە؛ "هێزە دەرەکییەکان گەل هان دەدەن"، بەڵام لە ڕاستیدا ڕازی نین بڵێن ئەو دزی و تاڵانییانەی کە ئێمە بەرامبەر بەو خەڵکە دەیکەین گەل توڕە دەکات و چیتر خۆڕاگرییان نییە. ئەم خەڵکە لە ژیانی خۆیان بێزار نەبوون کە بێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی رژێم بە دڕندانە بیانکوژن. خامنەیی کە مێشکی ئەم سیستەمە قڕکەرەیە، سەرەخۆشی لە گەل دەکات؛ وەک ئەوەی وڵاتێکی دیکە ئەم کوشتارەی کردبێت و بەو شێوەیە سەرەخۆشی دەکات. بەم شێوەیە لە ڕەوشتی مرۆڤایەتییەوە دوورە.

گەلی چەوساوە تەنیا دەتوانێت مافەکانی خۆی لەسەر شەقامەکان بەدەست بهینێت، وەک ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردنی ساختەی ئێراندا وتمان، مافەکان لەسەر شەقامەکان وەردەگیرێنەوە، نەک لەسەر سندووقەکانی دەنگدان. لە ئێران بەهێنانی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەم پەیامەیان بۆ خەڵك نارد کە جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کوشتاری دڕندانە دەبنەوە. رەئیسی کە وەک قەساب ناودەبرێت ، خاوەن مێژووییەکی ڕەشە ، بە یەکبوونی سیستەمی ئێستا دەست بە پرۆسەیەکی نوێی جینۆساید دەکات . بەڵام بۆ گەل پڕۆسەیەکی بەرخۆدان و یەکگرتن دەستیپێکردووە. ئازاری کورد ، عەرەب و بەڵوچەکان یەکن ، ئازاری گەلانی چەوساوە لە ئێران یەکن ، تاکە ڕێگای ئازادکردنی ئەو گەلانە ، یەکگرتنەوەیە .

ئەگەر ئەم خەڵکە تەنیا چەند ڕۆژێک یەکبگرن ، ڕژێمی فاشیست نامێنێت ، ئەگەر هەموو کەسێک وەک هونەرمەند و کارمەندی تەندروستی و نووسەران و هەموو چالاکوانان ، تەنیا چەند ڕۆژێک کارەکانیان بوەستێنن، ڕژێم سەروبن دەکرێت . ڕژێم ئەم مەترسییە بە جدی دەزانێت، بۆیە لە هەموو شوێنێک لەگەڵ منداڵانی ئەم ڕژێمە، واتە لەگەڵ چەکدارانی سوپا و پاسداران، سەرقاڵی میلیتاریزەکردنیە، بەڵام دەبینین هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە دەسەڵاتی گەل بکات. ئەمە ڕاستییەکە کە ڕۆژانە دەبینرێت ، بۆیەش دەبێت گەل بڕوای بە هێزی خۆی هەبێت و بە یەکجاری یەکبگرێت بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن .

بێگومان ڕۆڵی ژنان و لاوان زۆر گرنگە و پێویستە ژنان و لاوان وەک پۆتانسیالی زیندووی کۆمەڵگا ڕۆڵی مێژوویی خۆیان باش بزانن و ڕێبەرایەتیەکی بەهێز بکەن . دەنگی پشتگیری لە زیادبووندایە، بە تایبەت ڕۆڵی ژنان، وەک لە سەرهەڵدانەکانی تردا بە تایبەتی پشتگیری ژنان لە میترۆی تاران بۆ ئەهواز، بەرزکردنەوەی دروشم لە دژی ویلایەتی فەقێ زۆر ئازا و بەنرخ بوو، بەڵام گرنگە هەموو کەس بێدەنگ نەبێت بێدەنگی مردن، قبووڵکردنی سیستمی کۆیلایەتی و بەیاساییکردنی ئەو کوشتارانەیە کە ڕژێم ئەنجامیان دەدات. ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە گەل بە ئیرادەی خۆی بەڕێوەی دەبات و هیچ سیستەمێکی دەسەڵاتداری قبوڵ ناکات . چونکە ئەم گەلانە بۆ مێژووی خۆیان شەڕیان کردووە و باجیان داوە، دەسەڵاتداران شوێنگوڕکێیان کردووە و جارێکی دیکە مافەکانی گەل بوونەتە قوربانی، ئەو هێڵەی کە سیستم رەت دەکات و نوێنەرایەتیی ئیرادەی گەل دەکات، بەو واتایە دێت کە هێڵی سێیەم قبوڵ دەکەن و شەڕ دەکەن و باج دەدەن."

ف.ق