ئەمینداری یەكگرتوو بۆ پارتی: هەڕەشەی شەڕ نیشانەی شكستە نەك ئازایەتی

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی نا ڕاستەوخۆ هێرشی توند دەكاتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی براكوژی لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەكات و دەڵێت: "هەڕەشەی شەڕ نیش

پەدەکە ماوەی چەند رۆژە هێزێکی زۆری بەرەو ناوچەى مەتینا و ناوچەکانی گەریلا جوڵاندەوە، کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە گەریلا لەو ناوچانەدایە. هاوکات پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات و بە هەموو هێز و ئاست و توانای خۆیەوەکار بۆ رەوایدان بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات و بە توندی هێرش دەکاتە سەر پەکەکە و ئەوەش بارگرژیی لێکەوتووەتەوە. موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە داوای لە هەموو هێزە کوردستانییەکان کردبوو بۆ رێگریکردن لە پەدەکە و هەوڵە شەڕانگێزانەکانی، هەڵوێست وەربگرن.

تاوەکو ئێستا بەشێک لە هێزە کوردستانییەکان و کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکان بە روونی هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە و ئەوەیان خستووەتە ڕوو بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین شەڕ لە دژی پەکەکە بکەن. لەو چوارچێوەیەدا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی پەیامێكی دەربارەی مەترسییەكانی هەڵگیرسانی شەڕی کوردکوژی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "شەڕ نیشانەی شكستی لایەنەكانە، بۆیە ئازا ئەوە نییە هەڕەشەی شەڕ بكا، بەڵكو ئازا ئەوەیە هونەری چارەسەری ئاشتییانە بەكاربهێنێ و خەمی نەڕشتنی دڵۆپێك خوێنی بێ".

سەڵاحەدین بەهادین دەشڵێت: "بەداخەوە ماوەیەكە تارمایی شەڕی كوردان باڵی كێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەركی هەموانە عەقڵ بكەینە حەكەم... ‏بەڵێ بۆ ئاشتی و نەفرەت لەشەڕ".

ئەم پەیامەی ئەمینداری یەكگرتوو لە كاتێكدایە كە پارتی بە بێ گوێدانە داواكانی پەكەكە بۆ ئاشتی و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بە دیالۆگ، میدیا و بەرپرسەكانی كەوتوونەتە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لەگەڵ ئەو حزبەدا.

ژ.ت