ئێشکگریی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشارلە ڕۆژی ٣٣هەمین دایە

بنەماڵەی شەنیاشار، کە باوک و دوو کوڕیان کوژراون، لە بەردەم دادگای رحا لە چالاکیی "دادپەروەریدان" و داوای "وەرن پێکەوە دادپەروەری بەدی بهێنین" کرد.

چالاکیی ئێشکگری 'دادپەروەری'ی ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن پاسەوانەکان و خزمانی پەرلەمانتاری ئاکەپەی ڕحا ئیبراهیم خەلیل یڵدزەوە کوژراون، لە ٩ی ئادارەوە لە بەردەم بینای دادگای ڕحا دەستیانپێکردووە و ماوەی ٣٣ رۆژە چالاکییەکەیان بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار دواکارە بکوژانی هاوسەرەکەى داداگای بکرێن و فازیل شەنیشاری کوڕیشی، کە زیندانیکراوە، ئازاد بکرێت و بۆ ئەوەش سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بەردەم بینای دادگای رحا و دەستی بە ئێشکگرییەکەى کرد.

دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ چالاکییەکەیان لە باخچەی دادگا دانیشتون و چالاکیی ئێشکگرییان ماوەی ٣٣ ڕۆژە  بەردەوامیی هەیە

ژ.ت