ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە دوایین هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دژی هەرێمەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
“دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەواوی یاسا و پێوانە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدات. ئامانجیشی ئەوەیە سود وەرگرتنە لە پێشوێیەکانی سووریا، ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکە تێکبدات.
ئەمڕۆ جارێکی تر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئامانجە دوژمنکارانەکانیان لە بەرانبەر هەرێمەکە ئاشکرا کرد. بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کۆمەڵکوژییان لە گوندی سەفیەی ڕۆژئاوای عەین عیسا کرد و لە ئەنجامدا هەشت مەدەنی لە یەک خێزان شەهیدکران.
ئەم کۆمەڵکوژییە یەکێکە لە زنجیرە کۆمەڵکوژییەکانی تورکی داگیرکەر لە دژی گەلی هەرێمەکە. ئەم کۆمەڵکوژییەی لە دژی ئەم گەلە ئەنجام دەدرێت کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوبرد. ئەم تاوانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لەناوبردنی هەرێمەکە و کۆمەڵکوژی خەڵکە. دوێنێش لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکی دیکەی لە گوندێکی عەین عیسا، ١٢ مەدەنی شەهیدکران.
ئەم تاوانانە بە توندی شەرمەزار دەکەین و دەڵێین کە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرانبەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێگەخۆش دەکات بۆ داگیرکەری تورک کە تاوانی شەڕ لە دژی گەلی هەرێمەکە زیاتر بکات.
بانگەواز لە ڕێکخراوە یاسایی و مرۆییەکانی نێونەتەوەی دەکەین کە ئەم تاوانی شەڕە بکەن بە بەڵگە و پێشکەشی دادگای نێونەتەوەیی بکەن تاوەکو دادپەروەری بۆ قوربانیان دەستەبەر بکرێت. هەروەها بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە لە بەرانبەر هێرشەکان هەڵوێستی جدی پیشانبدەن، مەندەییەکان بپارێزن و شەڕ لە دژی هەرێم ڕابگرن.
لە بەرانبەر ئەم تاوانە دڕندانە، خاک و خەڵکی خۆمان بپارێزین و بە هەموو توانامانەوە لە بەرانبەر داگیرکاری بوەستین و پلانەکانیان پوچەڵ بکەینەوە.
ئیرادەی گەلەکەمان تێکناشکێندرێت، فیداکاری شەهیدانمان هەمیشە چرایەک دەبێت بۆ ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای ئازادی و شکۆمەندی”.