ژنان ڕاپەرین: لە زۆر شار چالاکیان ئەنجامدا

بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان لە زۆر شاری کوردستان و تورکیا بە پیشەنگایەتی تەژەئا و هەدەپە، ژنان چالاکیان ئەنجامدا.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، لە زۆر شاری باکوری کوردستان و تورکیا چالاکیان ئەنجامدا.

ئامەد

ژنانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکاری جەماوەری لە ئامەد، بۆ ئەوەی ئاماژە بە توندوتیژی و کوشتنی ژنان بدەن، لە پۆستەخانەی ئۆفیسی ناوچەی یەنیشەهیر کۆبونەوە. ئەزگی چەلیک سکرتێری لقی دوەمینی ئەیتم سەن وتی، رۆژانە کە تورکیا زیاتر لە ٤ ژن دەکوژرێن و بۆیەش ژنان ناچارن خۆیان بپارێزن، بۆیەش دەستگیردەکرێن .

لە ناوچەی لیجە، ئەرخەنی، پەیاس، یەنیشەهیر و هەزروی ئامەدیش چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکاندا جگە لە چالاکوانانی تەژەئا، سەمرا گوزەل و دەرسیم داغ پەرلەمانتارانی هەدەپەش بەشداریان کرد. لە لیجە ژنان گوڵیان بەخشیەوە و لە هەزرۆ سەردانی ماڵانیان کرد، لە ئەرخەنی سەردانی دوکاندارە ژنەکانیان کرد، لە پەیاسیش ژنان کۆبونەوە و لەسەر گرنگی ٨ی مارس قسەیان کرد. لە ناوچەی یەنیشەهیر ژنان لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

وان

لە ناوچەی چالدرانی وانی ژنان کۆبونەوە. موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە و لەیلا ئاتساک سەرۆک شارەوانی چالدران کە بڕوانامەی کارکردنەکەی دەستیبەسەرداگیرا، بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد. موئەزەز ئۆرهان باسی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد کرد و رایگەیاند کە لەدژی هەر جۆرە فشار و زۆردەستیەک بێدەنگ نامێنن و بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن.

لە کۆبونەوەکەدا لەسەر ناوی 'رەنجی ژن' سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا. دواتر هونەرمەندانی ناوچەکە بەرهەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

رێکخستنی هەدەپەی قەلقەلی لە باڵەخانەی پارتەکەیان کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا. زۆر ژن بەشداریان کرد و چالاکوانانی تەژەئا خەندان باغجی قسەی کرد و رایگەیاند، ٨ی مارد هەفتەی سەرکوتکردنی سەروەری پیاوە.

ئەدەنە

لە ئەدەنە کارتی پشتگیری بۆ زیندانیە ژنەکان رەوانەکران. ژنان هە لە لقی پەتەتەی باڵەخانەی ئەدەنە کۆبونەوە، راگەیەنراوێکی کورتیان خوێندەوە و ئاماژەیان بە گرنگی پشتگیری لە زیندانیان کرد. دواتر داوایان لە ژنان کرد بەشداری لە رێپێوانی ٨ی ئازار لە پردی قاسم گولەکدا بکەن.

تولای هاتمئۆغوللاری پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەدەنە رایگەیاند، ژنان هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە تێدەکۆشن و لە هەموو جێگایەک تێکۆشان فراوان دەکەن.

مەرسین

لە مەرسین بۆ زیندانیانی ژن کارتی پشتگیری رەوانەکران. جانان یوجە هاوسەرۆکی پارتی رزگاری سەرلەنوێ سۆسیالیست و فاتیمە کورتولان پەرلەمانتاری هەدەپە و زۆر ژن لە باڵەخانەی هەدەپەی مەرسین کۆبونەوە. دوای راگەیەنراوەکان ژنان لە ناوچەی ئاکدەنیز کارتی پشتگیریان بۆ زیندانیە ژنەکان نارد.

ئەنتاڵیا

لە ئەنتاڵیا، ئەنجومەنی ژنانی کەسک لە لقی ئەیتم سەن کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجامدا و ویستی، ژنان لەبەرانبەر توندوتیژی خۆیان بپارێزن، هەروەها داوای جێبەجێکردنی پەیمانی ئەستەنبوڵیان کرد.

 

 

 

روحا

لە روحا ژنان لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپەی پرسوس کۆبونەوە، بە دەفلێدان و هەلهەلەلێدان سەردانی دوکاندارانیان کرد و گوڵیان بەخشیەوە. دواتر ل گەڕەکی عەلیگۆر ئاهەنگێک سازکرا.

شرنەخ

لە شرنەخ تەژەئا، ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی ناوچەی باسان، سلۆپئ و هەزەخ گوڵیان لەناو ژنان بڵاوکردەوە. ژنان لە باسان سەردانی بازاریان کرد، بەڵام پۆلیس هەوڵیدا ئاستەنگیان بکەن. ژنان گوێیان لە ئاستەنگیەککان نەگرت و گوڵیان بڵاوکردەوە.

ف.ق