ژنانی باشوری کوردستان نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد نوسی
لە چوارچێوەی کەمپینەکەی ڕژاک، ژنانی باشوری کوردستان نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی.
لە چوارچێوەی کەمپینەکەی ڕژاک، ژنانی باشوری کوردستان نامەیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسی.
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە ١١ ی نیسانی ٢٠٢٣ بە درووشمی "مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان" کەمپینێکی نامەناردنی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێ کرد. ڕژاک بانگەوازی لە هەموو ژنان و بەتایبەت ژنانی باشوری کوردستان کردبوو، بەشداری کەمپینەکە ببن، بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگ نەمێنن. لەسەر بانگەوازی ڕژاک، ژنانی عێراق و باشوری کوردستان، سەدان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و هەست و هیوایان خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی. ،
پێویستە دژی گۆشەگیری تێکۆشان بەهێزتر بکرێت
لە نامەی ژنێکدا بە ناوی بێگەر ئازادی لە باشوری کوردستان، گوتراوە: "وەک دایکێک سوپاسی ئێوە دەکەم. چونکە یەکەم کەس بوون باوەڕتان بە ژن هێنا و بۆ ئازادی ژن شۆڕشتان کرد. تا گۆشەگیری گرانتر بێت، دەبێت ئەوەندە تێکۆشان بەهێزتر بێت. بێگومان گۆشەگیری دەشکێنرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکدێت. وەک دایکێک ڕای دەگەیەنم، تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و کوردستان بەردەوام دەبێت".