ئاسایشی سلێمانی سینه‌ما سالم-ی داخست
ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر سینه‌ما سالم-ی شاری سلێمانی و ده‌رگه‌ی سینه‌ماكه‌ی داخست.
ئه‌مڕۆ هێزێكی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر سینه‌ما سالم-ی شاری سلێمانی و ده‌رگه‌ی سینه‌ماكه‌ی داخست.
سینه‌ما سالم ڕایگه‌یاند، «نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە)، هێزێکی ئاسایشی گشتیی سلێمانی بێ هەبوونی نووسراوێکی فەرمی، هاتنە سینەما سالم و دەرگه‌ی سینەماکەیان داخست. ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی هەینی ١١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩\٢١ی به‌فرانبار، فیلمێک لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا دەربارەی هەڤاڵ ساکینە جانسز لە سینەماکە نمایش بکرێت.»
له ڕاگه‌یه‌نراوی سینه‌ما سالمدا هاتووه: «لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە چەند ڕێگەیەکەیەوە و بێ هەبوونی پاساوێکی ڕاستەوخۆ و نووسراوی فەرمی، ئاگاداریان دەکردینەوە کە '[نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت]؛ سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەیە.»
له میانه‌ی كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا، ستافی سینه‌ما سالم ڕایگه‌یاند، داخستنی سینه‌ما سالم، بەرتەسککردنەوەی ئازادی و قۆرخکردنی فەزای گشتییە، به‌ڵام ئیرادەی ئێمە ناخات و لە ئاست ڕێگری‌کردن لە هونەری ڕاستەقینە، بێدەنگ نابین.
ڕه‌وه‌ز حه‌مه‌ساڵح به ناوی سینه‌ما سالم ڕایگه‌یاند، «ماوه‌ی ٣ ساڵه سینه‌ما سالم دامه‌زراوه و سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نییه. هه‌وڵمان داوه كه له ڕێی كولتوور و هونه‌ره‌وه گۆڕانكاری بكه‌ین، خزمه‌تی وه‌ڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و سینه‌مای كوردی به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ئاسایش به بیانووی نمایش كردنی فیلمێكی ٢٠ خوله‌كی ده‌رباره‌ی شه‌هید ساكینه جانسز ده‌رگه‌ی سینه‌ماكه‌ی داخست.»
ناوبراو گوتیشی، «ئه‌م كاره ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش له مێژووی ئه‌م شاره و ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا سینه‌ماكه بكرێته‌وه هیچ له‌و كاره كه‌م نابێته‌وه. ئه‌مه زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئازادی، كولتوور و هونه‌ر.»
s.m